هۆكاری زۆربوونی موو لە روخساری ئافرەتان

هۆكاری زۆربوونی موو لە روخساری ئافرەتان

زاری كرمانجی- كۆیە: ماوەیەكە دیاردەی لێدانی لێزەری لابردنی موو لە نێو ئافرەتان و تا ئەندازەیەكیش لە نێو پیاواندا بۆتە دیاردە، د. پەخشان مەحموود كۆیی، رێنمایی و كاریگەرییەكانی لێدانی لێزەر بەسەر پێست و جەستەی مرۆڤ دەخاتەڕوو.
د/ محەمەد ئامۆكەیی
* تووكنی ئافرەت چییە؟
- موو زۆری بریتییە لە دەركەوتنی موو لە خانماندا بە هەمان شێوەی پیاوان لە شوێنی ریش و سمێڵیان و سەر سنگ و چەند بەشێكی تری جەستەیان، بەڵام لە پیاواندا لەبەرئەوەی خۆیان موویان هەیە بۆیە دەركەوتنی موو لەوشوێنانە ئاساییە، ئەگەر لە پیاوانیش موو لەسەر روومەت یا هەندێك بەشی تر لە جەستەدا مووی زۆر بێت ئەوا پێی دەلێن تووكنی.
تێكچوونی هۆرمۆنەكان بەتایبەت هۆرمۆنی ئەندرۆجین كە زۆر بوو دەبێتە هۆی زیادبوونی موو لە دەمووچاودا و هەڵوەرینی قژ، واتا تا هۆرمۆنی ئەندرۆجین زۆر بێت هەڵوەرینی قژ زۆر دەبێت بە تایبەت لە خانماندا.
* بەكارهێنانی پڕۆتین لەلایەن ئەو كەسانەی كە وەرزش دەكەن دەبێتە هۆی زیاد بوونی موو؟
- ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن ئەگەر پڕۆتینی سافی بەكار بهێنن، هیچ كێشەیەكی نابێت، بەڵام ئەو پڕۆتینانەی دەهێندرێنە كوردستان بەشێكیان لە ژێر كوالێتی كۆنتڕۆڵ دەرناچن و بە قاچاخ دەهێندرێن و تەنها هۆرمۆنی تێستیرۆیدیان تێدەكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و زیاد بوونی مووی روخسار.
* ئایا بەكار هێنانی حەبی ئایزۆتریتینۆن یا حەبی ریتان كە لە ناو خەڵكدا باوە راستەوخۆ دوای بەكارهێنانی دەبێتە هۆی زۆربوونی موو، زۆربەی ئەوكەسانەی بەكاریان هێناوە وادەڵێن هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-پزیشكەكان دەڵێن هاووڵاتییان سكاڵایان هەیە دوای بەكارهێنانی حەبی ئایزۆتریتینۆن دیاردەی زۆربوونی موو لە روخسارماندا پەیدابووە كە پێشتر وانەبووە، بەڵام ئەو حەبە كاتێك پزیشك بۆ نەخۆش دەنووسێت ئەو كەسە زیپكەیەكی زۆری هەبێت كە بە كرێم چارەسەر نەبێت، لەو كاتەدا پزیشكەكە ناچارە ئەو حەبە بۆ كەسەكە بنووسێت، بەڵام رەنگە ئەو كەسانەی ئەم جۆرە زیپكە زۆرانەیان هەیە تێكچوونی هۆرمۆنیان هەبێت، كە دواتر ببێتە هۆی دەركەوتنی مووی زیادە و لەوكاتەدا دەرنەكەوێت.
تا ئێستا توێژینەوەكان لە وڵاتان هیچیان لەسەر ئەم حەبە نەگووتووە، ئایا دەبێتە هۆی زیادكردنی موو؟، بۆیە ناتوانین بڵێین ئەو حەبە هۆكارە بۆ درووستبوونی مووی زۆر، رەنگە ئەوكەسەی بەكاری دەهێنێت پێشتر كێشەی هۆرمۆنی هەبووبێت، بەڵام لەوكاتەدا دیار بكەوێت كە ئەو حەبە بەكار دەهێنێت.
بەكارهێنانی گیراوە سروشتییەكان بۆ لەناو بردنی موو هیچ بنەمایەكی زانستی نییە و بەهیچ شێوەیەك ئێمەی پزیشك هانی هاووڵاتییان نادەین بۆ بەكارهێنانیان، ئەوانە تەنها بۆ سەرنج راكێشانی خەڵكە و هیچی تر رەنگە بەكارهێنانیشی زیان لەپێستی كەسەكە بدات.
*چارەسەری مووی زیادە چییە؟
-ئەگەر مووی زیادە كێشەی هۆرمۆن بێت ئەوە بەكارهێنانی دەرمان بۆ رێكخستنەوەی هۆرمەنەكە بەكار دەهێندرێت ئەو كاتەش مووەكان لاواز دەبن و نامێنن، بەڵام ئەگەر هۆرمۆنەكە رێك بێت ئەوە بە بەكار هێنانی لێزەر بۆ كەسەكە دەتواندرێت چارەسەر بكرێت، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانرێت بەكارهێنانی لێزەر مووەكە بەتەواوی بنبڕ ناكات، بەڵكو لاوازی دەكات و دەیكات بە گەندە موو یا لە هەندێك كەسیشدا بەتەواوەتی لەناوی دەبات.
* رێنمایی پێویست چییە بۆ هاووڵاتییان؟
- لەكاتی دەركەوتنی مووی زیادە لە روخسار سەردانكردنی پزیشك پێویستە، تا پشكنینی پێویست بكرێت و بە زووترین كات چارەسەر بكرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زیادبوونی مووەكان بە تایبەت لە خانمان، كە ئێستا دیاردەیەكی زۆربڵاوە.
لابردنی مووی زیادە لە رێگەی بەكارهێنانی لێزەرەوە بێ ئامادە بوونی پسپۆڕان و جۆری ئەو ئامێرە تایبەتە زیانی بۆ ئەم جۆرە جوانكارییە هەیە.
لێزەر جۆرێكە لە تیشك ئەمەش لەكاتی بەكارهێناندا رەگی موو لاواز دەكات، ئەگەر زیانی لاوەكیشی هەبێت تەنها كاردانەوەی لەسەر پێست دەبێت، رەنگە سووتانێكی كەم یا سووربوونەوەی بەدوادا بێت، ئەمەش بۆ شارەزای بەكارهێنەر و جۆری ئامێری بەكارهێنانەكەی دەگەڕێتەوە. بەهۆی هۆرمۆنەوە مووی پیاوان زۆرتر و بەهێزترە بۆیە پێویستی بە ئەركی زیاتر هەیە، لە خانمانیشدا لەكەسێك بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، مووی سمێڵی خانمان زۆر بەهێزە و پێویستی بە ئەركی زیاتر هەیە.
* دوایی بەكارهێنانی لێزەر چ رێنماییەكەت هەیە بۆ بەكار هێنەران؟
- بەكارهێنانی كیسی ساردكەرەوە، دەرمان و كرێمی دژە هەوكردن، بەكارهێنانی دژەخۆر بۆ ماوەی چەند رۆژێك، دووركەوتنەوە لە تیشكی خۆر.
* كاریگەرییەكانی لێزەر لەسەر پێست چین؟
- سووتانی پێست، درووستبوونی گرێی بچووك، هەوكردن، رەچاو نەكردنی رێنماییەكانی پێش بەكارهێنانی لێزەر، رۆژێك پێش بەكارهێنان مووەكان بتاشرێت.

 

زۆرترین بینراو