هۆكارەكانی لەهۆشخۆچوون و چارەسەرییەكانی

هۆكارەكانی لەهۆشخۆچوون و چارەسەرییەكانی

لەچەند حاڵەتێكی جیاجیادا لەهۆشخۆچوون، یاخود بوورانەوەو سەرگێژخواردن لەمرۆڤدا ڕوودەدات، مرۆڤ دووچاری لەهۆشخۆچوون یان بوورانەوە یاخود سەرگێژخواردن دەبێت، بەهۆی ئەوەی ئەو ڕێژە خوێنەی دەچێت بۆ مێشكی مرۆڤ، ڕێژەیەكی پێویست نییە. كاتێك خوێنی پێویست نەگەیشت بەمێشك، ئەوا ئۆكسجینی پێویستیشی پێناگات‌و لەئەنجامدا لەهۆشخۆشوون یان سەرگێژخواردن یاخود بوورانەوەی لێدەكەوێتەوە.
هەرچەندە ڕژێمی وردی بەرگریكار لەجەستەی مرۆڤدا هەیەو ڕێگرە لەدروستبوونی ئەو حاڵەتە، بەڵام كەم خوێنی، هۆكارێكی سەرەكی بوورانەوەیە.
بۆیە توێژەرەوە تەندروستییەكان هۆشداری دەدەن, كە خۆمان بەدوور بەگرین لە بەگوڕ هەستان یاخود لەپڕ بەرزبوونەوە، بۆ خۆپاراستن لەبوورانەوە بەهۆی كەم خوێنییەوە.
چی بكرێت لەكاتی لەهۆشخۆچوون یاخود بوورانەوە؟
وەك پێشتر ئاماژەمان پێدا، هۆكارگەلێك هەن بۆ ڕوودانی لەهۆشخۆچوون یاخود بوورانەوە، كە هەندێك لەو حاڵەتانە نزیكدەبێتەوە لەتوشبوون بەوەستانی دڵ‌و لەهەمانكاتدا هەنەسادان خاودەبێتەوە‌و جووڵەی جەستەش بەتەواوەتی كەم دەبێتەوە، بەڵام زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە لەهۆشخۆچوون‌و بوورانەوە، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كەمی خوێن‌و نەبوونی ئۆكسجینی پێویستە لەمێشكدا.
پێویستە لەكاتێكدا كەسێك تووشی لەهۆشخۆچوون یاخود بووراوە دەبێت، بەزووترین كات پاڵبخرێت‌و سەری نزم ڕابگیرێت‌و قاچەكانی بەرزبكرێنەوە، تا بەئاسانی خوێن بگاتە مێشكی، هەروەها پێویستە ئەگەر جل‌و بەرگی تەسك‌و زۆری لەبەردابێت، دابكەنرێت‌و بەخاولییەك دەموچاوی تەڕبكرێت.
بەڵام لەكاتێكدا ئەگەر ئەو ڕێگەچارانەی باسكران بێسوود بوون، ئەوا پێویستە جەستەی تووشبووەكە بشێلرێت‌و كرداری هەناسەدانی دەستكردی بۆ ئەنجامبدرێت‌و بەزووترین كات بگوازرێتەوە بۆ بنكەیەكی تەندورستی.

زۆرترین بینراو