هۆكارەكانی پشت ئێشە

هۆكارەكانی پشت ئێشە

ئا/ پشتیوان كەریم
ئازاری پشت باوترین و بڵاوترین ئازارە لەدوای پەتای وەرزی هەڵامەت واتە هەموو كەسێك لە ژیانی خۆیدا تووشی ئازاری پشت دەبێت, هۆكاری سەرەكی ئازاری پشت ، هۆكاری میكانیكیە واتە لە ئەنجامی بە هەڵە جووڵان ، دانیشتن ، كاركردن یان نووستن دەبێت .
زۆربەی ئازارەكانی پشت(٩٣%) لەماوەی كەمتر لە (٦) مانگ چاك دەبنەوە.
( % ٧ ) ئەوانەی تووشی ئازاری پشت ئەبن ئازارەكە ئەبێتە ئازارێكی درێژخایەن .
هۆكارەكانی پشت ئێشە ئەمانەن :.
دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر .
بەرزكردنەوەی تەن و شتوومەكی قورس .
جووڵاندنی لەش بە شێوەیەكی ناتەندروست .
زۆر خۆكێشانەوە یان خۆ گەرمنەكردن پێش راهێنان و وەرزشكردن .
رەقبوون یان گرژبوونی ماسوولكەكان .
بەشێك لە پزیشكەكان باس لەوە دەكەن كە چارەسەری خزانی بڕبڕەكانی پشت (ئینزلاق) ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە، لە كاتێكدا چارەسەری سروشتی و ئەنجامدانی چەند رێكارێك لە هەندێك كاتدا ڕەنگە ببێتە چارەسەرو پێویستتان بە نەشتەرگەری نەبێت كە بریتیە لە
1- وەرزشكردن یەیكێكە لە گرنگترین رێگا چارەكان، بەڵام نابێت وەرزشی قورس بێت و دەتوانیت زیاتر ئەو جۆرە وەرزشانە ئەنجام بدەیت كە تایبەتە بە پشت. وە وەزشكردن لەكاتی ئازاری پشت بەڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕ و جۆر و قۆناغی پشت ئێشەكە دەبێت .
2- رۆژانە هەوڵبدە بەلای كەمەوە بۆ ماوەی 30 خولەك بەپێ بڕۆیت، چونكە ئەو وەرزشە جگە لەوەی ئاسانە، سودی زۆر بۆ پشتیشت هەیە.
3- ئەنجامدانی مەساج و بەتایبەتیش مەساجی پشت پشویەكی باش بە فەقەرەكان دەدات، گرنگیشە كە مەساجەكە بۆ هەموو جەستەش ئەنجام بدرێت،
4- بەكارهێنانی (دەرزی سوژنی - acupuncture) یەكێكی دیكەیە لەو رێگایانەی چارەسەرێكی سروشتی كاریگەر و باشە بۆ فەقەرەكانی پشت و نەخۆشی ئینزلاق..
كاتێك ئازار لە بەشی خوارەوەی پشتت دروست بوو دەكرێت كەمێ سەهۆڵی لەسەر دانێت یاخود دەرمانێكی ئازارشكێن بخۆیت، بەڵام ئەگەر ئازارەكە زۆر بوو و ماوەیەكی زۆر مایەوە ئەوا رەنگە پێویست بكات سەردانی پزیشك بكەیت.
چارەسەرەكان ئەمانەن:.
جووڵەی تایبەتی فیزیكی
مەساجكردنێكی لەسەرخۆ
بەكارهێنانی دەرمان
وەرزشكردن و خۆكشاندن
چارەسەری كارەبایی
نەشتەرگەری
ئەگەر نەخۆشەكە ئەم نیشانانەی هەبوو ، نەشتەرگەری چارەسەرە -
-لەدەستدانی كۆنترۆلی میزو پیسایی .
- بێهێز بوون و سڕبوون و نەتوانینی ڕۆشتنن بە پێ .
- ئازاری بەردەوام سەرەڕای بەكارهێنانی دەرمان و چارەسەری سروشتی .
-پێویستە پێش نەشتەرگەری نەخۆشەكە تیشكی MRI و هێڵكاری دەماری كردبێت .
هەندێ جار پشت ئێشە (ئازارێكی خوودكردە) واتە نەخۆشەكە خۆی وا هەست دەكات ئازاری پشتی هەیە بە تایبەت ئەگەر لایەنی دەروونی ناجێگیر بوو ، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك بتوانێت خۆی گۆرەوی لە پێ بكات یان قەیتانی پێڵاوەكانی ببەستێت یان لێدانی دڵ بەرز نەبوو لەكاتی ئازاری پشت ئێشەدا ئەوا پشت ئێشەكە خوودكردە.
چەند هۆكارێكی دیكە كە دەبنە هۆی ئازاری پشت ئەمانەن :.
هەوكردنی ریخۆڵە كوێرە .
هەوكردنی گورچیلە .
بەردی گورچیلە .
هەوكردنی كۆڵۆن و ریخۆڵەكان .
چەند هۆكارێكی دیكەی بوونی ئازار لە پشتدا هەن كە دەگەڕێنەوە بۆ چەند نەخۆشییەكی ئەندامی زاوزێ، بەڵام بۆ خانمان و پیاوان ئەم حاڵەتانە جیاوازن.
تەسكبوونەوەی دڕكە پەتك
یەكێك لە هۆكارەكانی دیكەی ئازاری پشت، تەسكبوونەوەی دڕكە پەتكە كە بە ( (Spinal stenosis ناسراوە.
چارەسەری ئەم نەخۆشییە لە رێگای دەرمانی دژە هەوكردن، وەرزش و دەرزی ستیرۆید و هەندێك جار نەشتگەریی دەبێت .