هۆکاروچارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم

هۆکاروچارەسەری بۆنی ناخۆشی دەم

 

:  زۆربەی چارەخوازان لەکاتی سەردانیکردنی پزیشکی ددان دەپرسن هۆکاری ناخۆشی بۆنی دەممان چیە و چۆن بتوانین بەڕێگەی سروشتی نەیهێڵین؟؟؟ بۆنی دەم پەیدادەبێت لەئەنجامی کۆبوونەوەو گەشەکردنی بەکتریا لەناودەم کەئەمەش بەهۆی پشتگوێ خستنی هۆکارەکانی پاککردنەوەی ناودەم (شووشتنی ددان و بەکارهێنانی داوی ددان)لەلایەن چارەخواز دەبێتە هۆی گیربوون و مانەوەی خۆراک لەنێوان ددانەکان ولەنێوان چەژەگۆپکەکانی سەر ڕووی زمان کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی بۆنی ناخۆشی دەم بەتایبەتی لەکاتی بەیانیان .وەهەروەها بەهۆی جگەرەونەخۆشیەکانی پووک و بەکارهێنانی هەندێ دەرمان کەدەبنە هۆی وشکی دەم . چۆن بتوانم بەڕێگەی سروشتی نەیهێڵم ؟!

1/شووشتنی ددانەکان دوای نانخواردن واباشترە ڕۆژانە دووجار ئەنجام بدرێت بەتایبەتی بەکارهێنانی ئەو هەویرانەی کە فلۆرایدیان تێدایە ڕۆڵی باش دەبینن لەنەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم، وەبەکارهێنانی داوی ددان ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە جارێک ئەنجام بدرێن بۆنەهێشتنی کۆبوونەوەی خۆراک لەنێوان ددانەکان . 2

3/ئەگەر بەکارهێنەری تاخمی ددانی پێویستە شەوانە لەناو ئاودابنێرێت و ڕۆژانە جارێک پاکبکرێتەوە بەلایەنی کەمەوە.

4/خۆت دووربخەوە لەوهۆکارانەی کەدەبنە هۆی وشکی دەم ) وەک جگەرەکێشان(، وەهەوڵبدرێت ئاو زۆر بخورێتەوەو جوینی ئەو بنێشتانەی کەشەکریان تێدانیە هۆکارە بۆ زیادبوونی لیکی ناو دەم.

5/ڕێکخستنی خواردن )خواردنی پیازوسیر و ئەوخواردنانەی شەکریان تێدایە هۆکارن بۆ ناخۆشی بۆنی دەم

(. 6/گۆڕینی فڵچەی ددان هەر 3بۆ 4مانگ جارێک .

7/سەردانیکردنی پزیشکی ددان هەر شەش مانگ جارێک بۆ پشکنینی ددانەکان (بوونی کلۆری  لەددان هۆکارە بۆ ناخۆشی بۆنی دەم ).

8/بەکارهێنانی خوێ و ئاو بۆماوەی 30چرکە .

9/ئەگەر نەخۆشی پووکت هەیە ئەوا سەردانی پزیشکی ددان بکە چونکە نەخۆشیەکانی پووک دەبنە هۆی دروستبوونی گیرفانە لەپووک کە خواردن و بەکتریای لێ کۆدەبێتەوە و هۆکارە بۆناخۆشی بۆنی دەم. بەهیوای سوود

زۆرترین بینراو