هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری ده‌ست و مه‌چه‌ک

هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری ده‌ست و مه‌چه‌ک

ئا: هۆژین شه‌وكه‌ت

 

  1. سه‌وه‌فانی جومگه‌کانی مه‌چه‌ک و ده‌ست، کە لە ئەنجامی که‌م بوونه‌وه‌ی لینجی و داخورانی جومگه‌کان روده‌دات.
  2. نه‌خۆشی رۆماتیزمی جومگه‌کان.
  3. کۆنیشانه‌ی کارپه‌ڵ ته‌ناڵ، له‌ ئه‌نجامی بوونی فشار له‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ ده‌ماره‌کانی ده‌ست.
  4. نه‌خۆشی هه‌وکردنی دیکۆرڤیه‌ن، بوونی ئازار له‌ بنی په‌نجه‌ گه‌وره‌ی ده‌ست و مه‌چه‌ک.
  5. برینداربوون و زه‌بر به‌رکه‌وتن به‌ مه‌چه‌ک و ده‌ست و په‌نجه‌کان، هه‌روه‌ها بوونی شکاوی و درز له‌ ئێسقانه‌کان، له‌جێچونی جومگه‌کانی ده‌ست.
  6. نه‌خۆشی شه‌کره.
  7. نه‌خۆشی بۆری خوێنه‌کان، وه‌ک نه‌خۆشی ڕاینۆید.
  8. نه‌خۆشی دێپوترین، له‌ ئه‌نجامی ره‌قبوونی شانه‌ ناوپۆشه‌کانی ژێر پێستی ده‌ست.
  9. نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ و ده‌رده‌ شاهانه‌ی درۆزنه.
  10. زۆر به‌کارهێنانی ده‌ست و په‌نجه‌کان، بۆ نمونه‌ له‌ ئه‌نجامی زۆر به‌کارهێنانی مۆباێڵ و لاپتۆپ.
  11. سستی ده‌ماره‌کانی ده‌ست به‌ هۆکاری جیاوازه‌وه.
  12. نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان و ئێسکه‌ نه‌رمه‌.
  13. که‌می هه‌ندێ ڤیتامین و کانزاکان، وه‌ک ڤیتامین دی، کالسیۆم و مه‌گنسیۆم.

   14. هه‌ندێک نه‌خۆشی پێست: وه‌ک سه‌ده‌ف و ئەکزیما

زۆرترین بینراو