هۆڵێكی تایبەت بە پرسە بۆ ئافرەتان لە سۆران دروست دەكرێت

هۆڵێكی تایبەت بە پرسە بۆ ئافرەتان لە سۆران دروست دەكرێت

بەرەڤان شاكر سلێمان لاچ- سۆران: لە گەڕەكی هەرێم لە شاری سۆران دەستكراوە بە دروستكردنی هۆڵێكی تایبەت بە بەڕێوەبردنی پرسە بۆ ئافرەتان.
شاكر خۆڕشید، موختار گەڕەكی هەرێم و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بە زاری كرمانجی راگەیاند: "دوای تەواوكردنی هۆڵی پرسەی شەهید شەوكەت شێخ یەزدین، بە پێویسمان زانی هۆڵێكی پرسە لە هەمان شوێن بۆ ئافرەتان دروست بكرێت، دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانیمان بە هاوكاری چەند خێرخوازێك دەست بكەین بە دروستكردنی".
سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە راشیگەیاند: پڕۆژەكە بە هاوكاری چەند خێرخوازێك، بە دوو قۆناغ دەبێت، لە قۆناغی یەكەمدا بینایی هۆڵەكە و لەگەڵ شوێنێك بۆ دروستكردن و نان خواردن دروستدەكرێت و لە قۆناغی دووەمیشدا پێداویستییەكانی بۆ دابین دەكەین.

زۆرترین بینراو