هێرشەكانی توركیا و بەرگرییەكانی گەریلا بەردەوامە

هێرشەكانی توركیا و بەرگرییەكانی گەریلا بەردەوامە

" لە هەر دوولا زیانی گیانی هەیە و شەش هاووڵاتیش شەهید بوونە"


زاری كرمانجی: سوپایی توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی كردۆتە بیانووی هێرشە بەردەوامەكانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی باشووری كوردستان، زیاتر لە 10 رۆژە بە شێوەی بەردەوام بە تۆپ و فڕۆكە هێرش دەكاتە سەر پێگەكانی پەكەكە و هێزی سەربازی پیادەشی بە پاڵپشتی دەبابە و زرێپۆش و كۆپتەر هێناوەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان، هەر چەندە بە فەرمی هیچ لایەكیان ئاماژە بە ژمارەی زیانەكان نادەن، بەڵام بە پێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچە هەر دوولا زیانی زۆری گیانیان بەركەوتووە و بە پێی راگەێندراوی هێزەكانی پارستنی گەڵ " جگە لە بەدیل گرتنی و كوشتنی دەیان سەرباز و ئەفسەری توركی، زیانێكی زۆریشان بە سوپای توركیا گیاندووە، لە نێویاندا تێكشكاندنی دوو كۆپەتری جۆری كوبرا و چەندین ئۆتۆمبێل و زرێپۆش".
هەروەها رایانگەیاندووە" بەهۆی بەرگرییەكانی هێزەكانی گەریلا هێزەكانی توركیا لە چەندین قۆڵەوە بە ناچاری لە پێشرەوی وەستێندراوون".
هەرچی وەزارەتی بەرگری توركیاشە، تەنا ئاماژە بە " بۆردوومانەكانی پێگەكانی گریلاكان دەكات لە لایەن فڕۆكە شەڕكەرەكانیان و ئۆپەراسیۆنەكەیان بە سەركەوتوو لە قەلەم دەدەن، بەڵام تا ئامادە كردنی ئەم هەواڵە هیچ ئامارێكیان بە فەرمی بڵاو نەكردۆتەوە".
لە كاتی دەست پێكردنی ئەم ئۆپەراسیۆنەی هێزەكانی توركیا، شەش هاووڵاتی بە هۆی بۆردوومانەكانەوە شەهید بوونە و چەندی دیكەش بریندار بوونە، ئەمە جگە لە زیانگەیاندن بە ماڵ و رەز و باخ و پاوەنی هاووڵاتییان".
هەر چەندە هەر سێ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئیدانەی ئەم هێرشانەی توركیا و تۆپبارانەكانی ئێرانیان كردووە و داوای وەستاندنی بەزاندنی سەروەری خاكی هەرێم لە هەر دوو لا دەكەن، بەڵام نە توركیا و نە هێزەكانی پەكەكە ئەم هەڵوێستانەیان نادیدە گرتووە و بەردەوامن لە تێكهەڵچوونەكان.

زۆرترین بینراو