هێرش دەكرێتە سەر پاریس

هێرش دەكرێتە سەر پاریس

هێرش دەكرێتە سەر پاریس كچی مایكڵ جاكسۆن بەهۆی بەشداریكردنی لە فیلمێكی تایبەت بە ژیانی حەزرەتی مەسیح، كە وەك كارەكتەری مەسیحی تێدا دەردەكەوێت و ئەو رۆڵی مەسیح لە فیلمەكە دەگێڕێ. پاریس جاكسۆن لە دایكبووی 1998، دووەم منداڵی مایكڵ جاكسۆنی گۆرانیبێژی بەناوبانگی پۆپە، بەهۆی بەشداری كردنی لەم فیلمەد هێرشی دەكرێتە سەری.
ئەو فیلمە لە دەرهێنانی سیمۆن هالیگین و بەرهەمی دۆنۆڤان لیچە، هەردوو كۆمپانیای ورنەر برۆز و لایۆنگیپ سپۆنسەری فیلمەكە دەكەن.
هەرچەندە وادەی نمایشی یەكەمی فیلمەكە دیاری نەكراوە، بەڵام لە ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی تر ئەو فیلمە وەك سوكایەتیكردنێك بە مەسیح دەبینن و هەڵمەتێكیان دەستی پێ كردووە و داوا دەكەن رێگری لە بڵاوكردنەوەی بكرێت.
لە فیلمەكە پاریس جاكسۆن رۆڵی كچێك دەبینی كە شەیدای مەسیحە و لە قۆناغێكی ژیانی بەناچاریی كارەكتەری مەسیح دەنوێنێ، بوونی ژن لە رۆڵی مەسیح ناڕەزاییەكانی دروست كردووە.

 

زۆرترین بینراو