هێرۆ و فریا (ئەڤین) بڵاودەكەنەوە.

هێرۆ و فریا (ئەڤین) بڵاودەكەنەوە.

هێرۆ و فریا، لە چەناڵی یوتیوب ڤیدیۆ كلیپی ئەڤینیان بڵاوكردەوە، ئاوازی گۆرانیەكە لەلایەن هەردووك هونەرمەندەوە دانراوە، لەهۆنراوەی هەڵۆ و قاسم مویزادەیە، كاری دابەشكردنی لەلایەن شەماڵ چەرخەنزاد و بەهمەن فەرەجییەوە كراوە، كاری دەرهێنانی كلپەكەی لەلایەن ناسر حەیدەری بۆ ئەنجامدراوە.
هەردووك هونەرمەند پێشتر لەپێگەی فەرمی خۆیانەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەبارەی كلیپەكەیان رونكردنەوەیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند" "ئەم كلیپە پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاری بۆكراوە، ئێستا بڵاویدەكەینەوە".
هێرۆ و فریا خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن، چەند ساڵێكە پێكەوە سەرقاڵی كاری هونەرین، خاوەنی ئەلبووم و بەرهەمی تایبەت بە خۆیانن هەوادارێكی باشیان هەیە.

 

 

 

زۆرترین بینراو