هێزەكانی توركیا لە سنووری سیدەكان تەقەی هەرەمەكی دەكەن

هێزەكانی توركیا لە سنووری سیدەكان تەقەی هەرەمەكی دەكەن


" هەموو ئێوارەیەك كە تاریك داهات لە ترسان تەقە دەكەن"


زاری كرمانجی: هەموو رۆژێك لەگەڵ تاریك داهاتنی هێزەكانی توركیا كە لە سنووری ناحیەی سیدەكان خاڵی سەربازییان داناوە تەقەی هەرەمەكی دەكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە بە هۆی پێگەی كارەكەیەوە نەیویست ناوی بنووسرێت بە زاری كرمانجی گووت" هەموو ئێوارەیەك دوای تارێك داهاتن، هێزەكانی توركیا ناوە ناوە تەقەی هەرەمەكی دەكەن، ئەمەش لە ئەنجامی ترسیانە لە ئەگەری هێرش كردنە سەریان لە لایەن پەكەكەوە".
زیاتر گووتی " ئەم تەقە هەرەمەكییانە تازە نییە، شەوانە گومانیان لە هەر ئاراستە و شوێنێك هەبێ یا هەست بە هەر جوولەیەك بكەن، بەو ئاراستە تەقەی هەرەمەكی دەكەن".
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەم شەو هێزەكانی توركیا لە گوندەكانی خەلیفان و سیران و گەرووی زرارا تەقەی هەرەمەكی زۆریان كردووە و زۆر جاریش تەقە كردنیان بە ئاراستەی گوندەكانەوەیە.

زۆرترین بینراو