هێسار ئەنوەر: بەقەد روحم خۆشەویستیم بۆ ئامێری عود هەیە

هێسار ئەنوەر: بەقەد روحم خۆشەویستیم بۆ ئامێری عود هەیە

رەمەزان هەرنی- سلێمانی: هونەرمەندی شۆخ و شەنگی موزیكژەن هێسار ئەنوەر لە دیمانەیەكێ‌ زاری كرمانجی دا باس لە ژیانی تایبەتی و هونەری خوی دەكات و تیشك دەخاتە سەر بوارە شارەواكانی كاركردن و ژیانی خوی.
هونەرمەندی موزیكژەن هێسار لەبارەی یەكەم دەركەوتن و تێروانینی خۆی بۆ موزیكا دەڵَێ"یەكەم دەركەوتنم سالی 2010 بوو لە كارێكی هونەری بۆ پەیمانگا، موزیك لەناخەوەیە ئەشقێكە پێش هەموو شتێك، ئینجا رێگایەكە بۆ خوناساندن"،
ئەو پێی وایە رێژەی بەشداریكردنی ئافرەتان لەكاری هونەری كەمە و لەگەڵ ئەوەشدا وەك پێویست بایەخیان پێ نادرێ و پاڵپشتی ناكرێن"من هەموو خانمان بەجوان ئەبینم و ئەوانەشی كە كاری هونەری دەكەن لەم وڵاتە جوانترینن، بەڵام بەداخەوە وەكو پێویست ئافرەتان نەیانتوانیووە لە دونیای هونەردا جێگەیەكی بەرز بگرن و وەكو پێویستیش هاوكار و پاڵپشتی ناكرێن"،
هێسار لە بارەی عودەكەیەوە دەڵێ"هەست دەكەم عود لە رووحمایەو بەقەد رووحم خوشەویستیم بۆ ئەو ئامێرە هەیە"،
لەبارەی بەرهەم و چالاكی هونەری خۆی، هێسار گوتی"تا ئیستا كلیپم نیە بەڵام ئیشم لەگەڵ چەندین هونەرمەند كردوە، گورانی توماركراوم زۆرەو كاری زۆرم كردوە بۆ منالان و پێم خوشە خزمەتێكی بچوك بە منالان بكەم"،
ئەوەش دەڵێ هاوكاری و پاڵپشتی هاوسەرەكەی رۆژ بە رۆژ ئەو پێش دەخات و گروتینی زیاتری پێ دەبەخشێ و توانای گۆرانی وتنی زۆر باشە و بەشی زۆری گۆرانییەكانی لەبەرە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

لەپێناو تەندروستی

لەپێناو تەندروستی

(سیر و كۆڕۆنا)

(سیر و كۆڕۆنا)

زۆرترین بینراو