هەدەپە: ئۆپەراسیۆنی توركیا له‌ خواکوڕک پێشێلکردنی سەرەوەریی هەرێمی کوردستانه‌

هەدەپە: ئۆپەراسیۆنی توركیا له‌ خواکوڕک پێشێلکردنی سەرەوەریی هەرێمی کوردستانه‌

پارتیی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" رایدەگەیەنێت؛ ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک چارەسەری کێشەکان ناکات و پرسی کورد بە شەڕ چارەسەر ناکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا، هەدەپە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستانە".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنی خواکوڕک دووبارەکردنەوەی سیاسەتەکانی شەڕخوازیی 40 ساڵی رابردووە و بە هیچ شێوەیەک کێشەکان چارەسەر ناکات".

لە بارەی ئامانجی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکە، هەدەپە پێی وایە: "ئامانجی حکوومەتی تورکیا گەرەنتیکردنی دەسەڵاتی سیاسییە، بۆ ئه‌مه‌ش پێش هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ، هەوڵی زیادکردنی دەنگەکانی دەدات".

رۆژی سێشەممەی رابردوو 28/05/2019، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە بارەی ئەو هێرشە نوێیەیان بۆ سەر گەریلاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند: "له‌ ئێواره‌ی دوێنێوه‌ ئۆپەراسیۆنێکمان دژی چەکدارانی پەکەکە به‌ به‌شداریی هێزی كۆماندۆزی توركی و تۆپخانه‌كانی سوپا ده‌ست پێ كردووه‌ و سنووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش شاخی خواكوڕك دەگرێتەوە".
k24-

زۆرترین بینراو