هەرێمی سەیر و سەمەڕە

هەرێمی سەیر و سەمەڕە

 

لەو وڵاتەو هەرێمەی ئێمە شتی ئاوا سەیر دەبینی و دەبیستی بەدەست خۆت نیە دەبێ وەڵامی بدەیتەوەو شتێكی بۆ بنووسی تاوەكو هەر هیچ نەبێ تۆزێك دڵ و ناخمان سارد ببێتەوەو ئاو بخواتەوە،
ئاخر وەرە تۆیەك كە تازە لەسەرەتای تەمەنتدایت و هەزاران كەس هەیە لەتۆ زیرەكترو بە ئەزموون تر بۆچی دەبێ لەهەموو بابەتێكی وەرزشی قسە بكەیت ، لەكاتێكدا نەقسەكانت زانسیتین و بە بنەماكانت هی ئەوەن لێت وەربگیرێن، شرۆڤەكردنی بابەتێك هەروا ئاسان نیە بێی بەدڵی خۆت و بە لایەنی سۆزداری خۆت شیكردنەوەی بۆ بكەی، زۆرانێك لەم ڕۆژگارە پەیدابوونە ، كە خۆیان بە شرۆڤەكار دەناسرێنن بەداخەوە ، نە خولێكیان بینیوە، بە بڕوانامەیەكیان هەیە، نە تەمەنیان ئەوەندە گەورەیە بڵێین ئەزموونیان لە ژیانی وەرزشی و یاری كردن هەیە، كەچی هەر لە یاریگاو هاندەرو ڕاهێنەرو یاریزان و پێكهاتەو شێوازی یاری كردن لەزمانی رزگاریان نابێ ، لە كۆتاییش هەمووی لەسەر ئەساسی سۆزو عاتیفە دارێژراوەو هیچ بنەمایەكی ڕاست و دروستی لێ ناخوێندرێتەوە.
هیوادارم ئەو لاووگەنجانەی تازە و چەند ساڵێكە هاتوونەتە ناو بوارەكە پەلە نەكەن و خۆیان لە هەموو بابەتێك نەدەن چونكە ئەوە كاری ئەوان نیە، لەوانەیە تووشی هەڵەو كەوتن ببن و هەستانەوەش قوورس بێت، لەهەموو كاتێكیش كە پێنووست گرتە دەست و ویستت قسە بكەی خۆت بپارێزە لەلایەنی عاتیفە. هەوڵ بدە سوود لە ئەزموونی كەسانی پێشە خۆت وەربگری و بەشداری خولی جۆراوجۆر بكەی، ئەمانە دەبنە هۆی سەركەوتنت و برەو دان بە كارەكانت .هەر لە ئێستاوە ناوی خۆت مەنێ شرۆڤەكاری وەرزشی چونكە ئەوە ناوونیشانێكی گەورەیەو كەسی گەورەشی پێویستە،و بەرپرسیارێتی گەورەشی لە پشتە بۆیە پێم باشە تەنها بنووسی میدیاكاری وەرزشی ،چونكە ئەو ناوونیشانە فراوانەو هەموو جۆرەكانی میدیا دەگرێتەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو