هەرێمی كوردستان هەموو كات ئامادە بووە لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر بكات

هەرێمی كوردستان هەموو كات ئامادە بووە لەگەڵ بەغدا كێشەكان چارەسەر بكات

دیدار- ڕائیب شێروانی: گەڵاوێژ عوبێد عوسمان، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی كورتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی دیاركرد:" هەرێمی كوردستان هەموو كات ئامادە بووە لەگەڵ بەغدا كێشەكان لەبەرژەوەندی گەلی كوردستان چارەسەر بكات، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بۆ بەغدا سەردانێكی ئیجابی بووە و وا دەكات كە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببن، دەشڵێ، وەكو فراكسیۆنی پارتی هەر پرۆژەیەك لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت كاری لەسەر دەكەین و دەخەینە بواری جێبەجێ كردنەوە، پرۆژەی چاكسازی یەكێك لەو پرۆژانەیەو لە ئەولەویەتی كارەكانی ئێمە و حكوومەتی هەرێم دەبێت.
گەڵاوێژ عوبێد، گوتی:"هەرێمی كوردستان هەموو كات ئامادە بووە لەگەڵ بەغدا كێشەكان لە بەرژەوەندی گەلی كوردستان چارەسەر بكات، دەستپێشخەریش بووە و چاوەڕێی هەماهەنگی لە بەغدا دەكات، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بۆ بەغدا سەردانێكی ئیجابی بووە و وا دەكات كە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببن، ئەوەش لەبەرژەوەندی گەلی كورد دەبێت.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی:" من بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵام لە هەمان كاتدا ئەندامم لە لیژنەی تەندروستی چەندین پرۆژەمان ئامادە كردووە، كە لەبەرژەوەندی چین و توێژەكانی كوردستان دا بن، لە لیژنەی تەندروستی یەكێك لەو پرۆژانەی كە ئامادەمان كردووە پرۆژەی پاراستنی مافی نەخۆشە، كاری لەسەر دەكەین و بە پاڵپشتی حكوومەتی نوێ دەخەینە بواری جێبەجێ كردنەوە، هەروەها بۆ قوتابیان چەند پرۆژەیەكمان لەبەر دەستە، هەروەها بەدواداچوون بۆ گلە و گازندەی قوتابیانی پۆلی 12ـەمان كردووە، پێشوازیمان لە نوێنەری قوتابیان كرد، پاڵپشتی داواكاری ئەوانین.
گەڵاوێژ عوبێد عوسمان، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد:" وەكو فراكسیۆنی پارتی هەر پرۆژەیەك لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت كاری لەسەر دەكەین و دەخەینە بواری جێبەجێ كردنەوە، پرۆژەی چاكسازی یەكێك لەو پرۆژانەیە كە لەو خولە گرنگی پێ دەدەین و یەكێك لە ئەولەویەتی كارەكانی ئێمە و حكوومەتی هەرێم دەبێت".

 

زۆرترین بینراو