هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە کێشەکانی عێراق

هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە کێشەکانی عێراق

هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی تەواو دەورەدراوە بە ٤ ووڵات، بەوهۆیەشەوە زۆرجار کەوتووەتە بەر زیانی ئەو شەڕانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گرتۆتەوە، سەرەڕای ئەوەش هەرێمەکە چەندین ساڵە سەقامگیر ماوەتەوە، سەرکردە و خەڵکەکەی دەیانەوێت ئەو سەقامگیریە بمێنێت و بەردەوام بێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین پارتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، بەم دواییە ئەوەی دووپات کردەوە، کە دەبێت ئێران و تورکیا دۆخی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن،چونکە بۆردوومانەکانی ئێران و تورکیا بە بیانووی گرووپی چەکداری زۆر جاز زیانەکەی خەڵکی سڤیل دەیدات،پەکەکە و پژاک لە سنوورەکانی کوردستان هەن، تورکیا و ئێران بە بیانووی بوونی گەریلا ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکەن، لەماوەی ئەو هاوینەدا تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کردووە بۆ هێرش و لەناوبردنی بارەگاکانی پەکەکە، ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی سنوور کە چەند مانگێکە بەردەوامە بووەتە هۆی چۆڵکردنی دەیان گوند و هەموویان زیانمەندی شەڕ بوون .
بە گشتی هەرێمی کوردستان نایەوێت بکەوێتە ناو هیچ کێشە و ململانێیەک و پریشکی ئاگری بەرکەوێت،بۆیە سەرکردایەتی کورد بوونی گرووپی چەکدار لە ناو ئاوەدانی رەتدەکاتەوە تاوەکو بیانوو نەدرێت بۆ بۆردوومانی ناوچەکان، سەرۆک بارزانی لە چۆمان نیگەرانی خۆی نیشاندا لە بەردەوامی بۆردوومانەکان و رایگەیاند:" دەبێت چارەسەرێکی ئەو رەوشە بکرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە نابێت قەت خوێنی کورد بەدەستی کورد بڕژێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێشتر لە چەندین راگەیەندراودا نیگەرانی خۆی لە بۆردوومانەکان نیشاندا بوو و دەڵێت:" دەبێت تورکیا سەلامەتی خەڵکی سڤیل لەبەرچاو بگرێت، نابێت خەڵکی سڤیل ببنە قوربانی دەستی شەڕ و ململانێ."
هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە سەقامگیر و ئارامە، مەسعود بارزانی دەلێت": هەرێمی کوردستان تاکە ئومێدی کوردە،؛ ئەگەر ئەو ئومێدەش نەمێنێت هەموو شت تەواو دەبێت."
لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمی دانپێدانراوی جیهانە بەو دەسەڵات و رۆڵەی هەیەتی، بەشێکی دیکەی کوردستان لە سووریا زۆر کاریان ماوە بیکەن تاوەکو بگەنە ئاستی دانپێدانان و دروستکردنی هەرێم. لەو دۆخەدا کە کورد وەکو نیمچە دەوڵەتێکی ناوچەکە سەیر دەکرێت، دەیانەوێت رێگربن لەوەی بکرێنە بەشێک لە ململانێکان بەتایبەت بەهۆی ئەو کێشە و ئاڵۆزیانەی لە سنوور هەیە، هەرێمی کوردستان داوا دەکات کێشەی کورد لە تورکیا چارەسەر بکرێت، پێشتر مەسعود بارزانی کاتێک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتی و گفتوگۆی چارەسەری کێشەکانی کرد، کە لە ساڵی ٢٠١٥ پرۆسەکە تێکچوو و شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا دەستیپێکردەوە، پارتەکەی بارزانی بە دڵنیاییەوە پاڵپشتی هەلی دیکەی چارەسەری ئەو کێشانە دەکات بە رێگەی ئاشتیانە، لە هەمان کاتدا دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە هەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێکان، ئامانجی هەرێمی کوردستان ئەوەیە هەرێمی کوردستان نەبێتە زەرەرمەندی ئەو شەڕ و کێشانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە .

سەرچاوە: گڵۆبال کۆمێنت

زۆرترین بینراو