هەر قوتابیەك مەشقی هاوینە نەكات بڕوانامەی پێنادرێت

هەر قوتابیەك مەشقی هاوینە نەكات بڕوانامەی پێنادرێت

محەممەد مەحموود
مامۆستا پاكستان محەمەد ئەمین یوسف راگری پەیمانگەی تەكنیكی سۆران لە دیمانەیەكدا بۆزاری كرمانجی كە رۆژی دووشەممە بڵاودەبێتەوە قسە لەسەر پلانی پەیمانگەكەیان دەكات بۆ ساڵی نوێی خوێندن و تیشك دەخاتە سەر چەند بابەتێكی پەیوەست بەخوێندنی پەیمانگەی تەكنیكی سۆران، هەروەها دەربارەی ئەو قوتابییانەی كەوا ئێستا لەمەشقی هاوینەدان دەڵێت:" وەك پەیمانگەی تەكنیكی سۆران لە ئێستادا نزیكەی (350) قوتابیمان لە مەشقی هاوینەدان و بەسەر دامودەزگا میری و كۆمپانیایەكاندا دابەشبوونە، جگە لە قوتابییانی پەیمانگایەكەمان تەواوی ئەو قوتابییانەی كە دانیشتووی سۆران نن لە پەیمانگە و كۆلێژەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیك دەخوێنن، لەلایەن ستافی پەیمانگایەكەمانەوە سەرپەرشتی دەكرێن.
راگری پەیمانگەی تەكنیكی سۆران دەربارەی ئەو پرسیارەی ئەگەر قوتابی پابەندی مەشقی هاوینە نەبوو سزای هەیە لەرووی كەوتن و نمرەوە؟
مامۆستا پاكستان دەڵێت:" بێگومان تەواوكردنی ئەركی مەشقی هاوینە یەكێكە لە ئەركە فەرمییەكانی پرۆسەی خوێندن، هەرقوتابییەك ئەو ئەركە بەجێ نەگەیەنێت بە كەوتوو هەژمار دەكرێت و پێویستیشە ساڵی داهاتوو یان لە كاتێكی تر دوو مانگی تەواو دەوامی خۆی بكات ئەگەرنا بڕوانامەی دەرچوونی پێنادرێت.

زۆرترین بینراو