هەزاران دەستخەتی كتێبخانەی ریاز پێشكەشی زانكۆی سۆران كران

هەزاران دەستخەتی كتێبخانەی ریاز پێشكەشی زانكۆی سۆران كران

 سەرۆكی بەشی دەستنووس لە كتیبخانەی گشتی "مەلیك عەبدولعەزیز" لە شاری ریاز، لە هاردێكدا، وێنەی چوار هەزار و پێنجسەد، دەستخەتی كتێبخانەكەی پێشكەشی زانكۆی سۆران دەكات.
د.مسلیح مستەفا، سەرۆكی زانكۆی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " بۆ دۆزینەوەی لاپەڕە ونەكانی مێژوو و كەلەپوور و سامانی نەتەوەییمان، لە هیچ كار و هەوڵێك درێغ ناكەین، هاوكات لە پەراوێزی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئیبن ئادەمی باڵەك، كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ "د. ابراهیم عبدالعزیز الیحیا" سەرۆكی بەشی دەستنووس لە كتیبخانەی گشتی "مەلیك عەبدولعەزیز" لە شاری ریازی پایتەختی عەرەبستانی سعودی ئەنجامدا، سەرەڕای رێكەوتن بۆ هەماهەنگی و هاوكاری لە بواری دەستنووس و هێنانەوەی دەستنووسی زانایانی كوردستان، سوپاس و پێزانینی زانكۆشمان پێشكەشكرد، بەوەی كە لە هاردێكدا، وێنەی 4500 (چوار هەزار و پێنجسەد) دەستخەتی كتێبخانەكەی پێشكەشی زانكۆی سۆران كرد".
گووتیشی " سەرۆكی بەشی دەستنووس لە كتیبخانەی گشتی "مەلیك عەبدولعەزیز" لەشاری ریازی پایتەختی عەرەبستانی سعودی، لەسەر بانگێشتی فەرمی و بۆ بەشداری لە كۆنفرانس، سەردانی زانكۆی سۆرانی كردووە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو