هەزاران كەس لە سۆران تووشی كۆرۆنا بوونە

هەزاران كەس لە سۆران تووشی كۆرۆنا بوونە

زاری كرمانجی: قائیمقامی سۆران رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوو 37 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران، كە دانیشتووی سنووری قەزای رواندزیشی تێدایە.
بەپێی ئامارەكان ژمارەتووشیبووان 600 كەسی تێپەڕاندووە، ئەمە تەنها بۆ ئەو كەسانەی نیشانەكانی كۆرۆنایان لێ دەركەوتووەو پشكنینیان كردووە، بەڵام ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان هەن كۆرۆنا لە جەستەیان هەیە، بەڵام نیشانەكانیان لێ دەرنەكەوتوو، یا بە سووكی دەركەوتووە و پشكنیان نەكردووە، بە شێوەیەكی گشتی 42% ی ئەو كەسانەی پشكنینیان بۆ كراوە، تووشبووی كۆرۆنان، واتە دەشێ بڵێن 35 % تا 40% دانیشتووانی ناو شاری سۆران تووشبووی كۆرۆنا، ئەم رێژەیەش واتە هەزاران كەسی تووشبوو لە سۆران و رواندز و دەورووبەری هەن.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە سۆران كێشەی نەبوونی ئۆكسیجین هەیە و ئەگەر خێرا چارەسەری ئەم كێشەیە نەكرێت، تا چەند رۆژی دیكە چاوەرێی كارەسات لە تووشبووانی كۆرۆنا دەكرێت، لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە سۆران ئامادە كراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئۆكسیجین تا ئێستا نەكراوەتەوە.
تا ئێستا دەیان كەس لە ماڵەكانیان چارەسەری وەردەگرن، بەهۆی كمی ئیمكانیاتی خزمەتگوزاری، بۆیەش پزیشك و لایەنی تەندروستی سۆران و رواندز، هۆشداری توند دەدەنە هاووڵاتییان كە تا دەتوانن رێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن بە پێچەوانە رووبەڕووی دۆخێكی ناڵەبار دەبنەوە.