هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی بازرگانی سەردانی بەغدا دەكات

هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی بازرگانی سەردانی بەغدا دەكات

زاری كرمانجی- هەولێر: وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی كوردستان و بەغدا سەركەوتوو بوو، لە هەندێك بواردا هاتووینە سەر جێبەجێكردنی هەندێك بڕیار و ئەوەمان بۆ دەركەتووە لە كاتی جێبەجێكردندا گۆڕانكاریی هەندێك یاسا لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پێویستە، كە كاتی دەوێت، ئەمەش كێشە نییە و لە ئێستاوە تا چارەسەر دەكرێن ئاسانكاری دەكرێت و لێكتێگەیشتنی تەواو هەیە لەسەر هەموو كێشەكان."
د. عەلی سندی، كە هاوكات وەزیری بازرگانیشە بە وەكاڵەت، زیاتر گووتی " لەلایەن جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق، د. فوئاد حوسێنەوە، پێشنیار خرایە روو بۆ كردنەوەی هەندێك ئۆفیس لە هەرێمی كوردستان بۆ توندوتۆڵكردنی هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و بەغدا، بۆیە ئەمە كۆتایی كۆبوونەوە نابێت و كۆبوونەوەی دیكەش دەكرێن."
بە پێی ووتەكانی د. عەلی سندی" بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ ڕێكخستنەوە مۆڵەتی هاوردە و ناردنكاران و كۆمەڵێك بڕیاری دیكە".
گووتیشی " بەگشتی كۆبوونەوەكە زۆر سەركەوتوو بووە."

زۆرترین بینراو