هەفتەی داهاتوو  پارەی وانەبێژی مامۆستایانی سۆران دابەش دەكرێت

هەفتەی داهاتوو پارەی وانەبێژی مامۆستایانی سۆران دابەش دەكرێت

زاری كرمانجی-سۆران: لیستی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەی سۆران لە گەنجینەیەو بەم نزیكانە پارەی مانگی (2)ی وانەبێژیان بەسەر دابەش دەكرێت.
م. عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لەئێستادا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەكەمان داوەتە گەنجینەی سۆران، چاوەڕوانی ئەوەین لەچەند رۆژی داهاتوودا دەست بكەین بەدابەشكردنی كرێی وانەبێژی مانگی (2)ی 2020 كە زیاتر لە 980 مامۆستا لەوەرگرتنی ئەم برە پارەیە سوودمەند دەبن".
ئەوەشی خستەروو " بۆ كرێی وانەبێژی مانگەكانی دیكەش بە هەمان شێوە ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی لەداهاتوو پارەكە بە مامۆستایان بدرێت".

زۆرترین بینراو