هەموو بڕیارە نایاساییەكانی راكان جبووری هەڵدەوەشێندرێنەوە

هەموو بڕیارە نایاساییەكانی راكان جبووری هەڵدەوەشێندرێنەوە


بە پێی دوواین زانیاریی كە دەست زاری كرمانجی كەوتوون، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا دۆخی كەركووك ئاسایی دەبێتەوە و تەواوی بڕیارەكانی راكان جبووری كە نایاساین هەڵدەوەشێندرێنەوە.
سەرچاوەیەكی سیاسی باڵا كە بە هۆی هەستیاری دۆخەكە نەیویست ناوی بنووسرێت، بە زاری كرمانجی گووت" پارتی و یەكێتی لە دانوستانەكانیان گەیشتنە ئەو بڕوایەی، پێویستە خێرا هەڵوێستەكانیان یەك بخەن، بەتایبەتی لە بارەی كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكان، چونكە دۆخەكە زیاتر لەمە بخایەنێت زیانێكی زۆر قورس بەر نەتەوەی كورد دەكەوێت".
زیاتر گووتی" ئێستا هەر دوو حزبی سەرەكی لە كوردستان گەیشتوونەتە سیخەیەكی واكە پێكەوە كار بۆ ئاسایی كردنەوەی كەركووك بكەن و لە چەند رۆژی داهاتوو هەواڵ دڵخۆشكەر لەمبارەوە دەبیستن".
گووتیشی " لە ماوەیەكی نزیكدا سەرۆكی شەرعی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ( رێبوار تاڵەبانی) دەچێتەوە سەر كارەكەی خۆی و هەموو بڕیارەكانی راكان جبووری بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵدەوەشێندرێتەوە و كۆتایی بەم دۆخە دژە كوردە دەهێندرێت".

زۆرترین بینراو