هەموو دنیا ئەو رەوشەی كە لە رۆژئاوا دروست بووە پێی ناخۆشە

هەموو دنیا ئەو رەوشەی كە لە رۆژئاوا دروست بووە پێی ناخۆشە

دیمانە- رائیب شێروانی : عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و پارێزگاری پێشووی كەركووك لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی گووتی:" بۆ یەكەمجارە هاوپەیمانەتیەك دروست بێت كە 30 حزب و لایەنی سیاسی لە خۆ دەگرێت، توركمان و عەرەبیش لەناو هاوپەیمانەتیەكەدانە، ئەمە كاریگەری زۆر دەبێت لەسەر هەڵوێستی هاووڵاتیان، هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دڵخۆشن بەو هاوپەیمانەتیە، ئەوەش دەبێتە مایەی ئەوەی كە هەموو هاووڵاتییان رۆژی هەڵبژاردن روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بەو لیستە و كاندیدەكانی خۆیان بدەن، لەو رێگەیەوە بتوانین شتی باش بكەین و مافەكانمان بگەڕێنینەوە و بە ئامانجەكانی خۆمان بگەین.

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و پارێزگاری پێشووی كەركووك رایگەیاند:" بۆ یەكەمجارە هاوپەیمانەتیەك دروست بێت كە 30 حزب و لایەنی سیاسی لە خۆ دەگرێت، توركمان و عەرەبیش لەناو هاوپەیمانەتیەكەدانە، یەكڕیزی و یەكدەنگییان پێوە دیار بوو، هەر هەمووشیان وەكو یەك تیم كاریان كرد، ئەمە كاریگەری زۆر دەبێت لەسەر هەڵوێستی هاووڵاتیان، هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دڵخۆشن بەو هاوپەیمانەتیە، ئەوەش دەبێتە مایەی ئەوەی كە هەموو هاووڵاتیان رۆژی هەڵبژاردن روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بەو لیستە و كاندیدەكانی خۆیان بدەن.

پارێزگاری پێشووی كەركووك روونیشیكردەوە:" ئەزموون و تەجروبەكانی پێشوو وامان پێ دەڵێن، كە لایەنە سیاسییەكان بە پەرتەوازەیی دابەزی بن، دەنگێكی یەكجار زۆر بەهەدەر چووە، ئەمجارە ئەو دەنگانە نافەوتن و هەموو دێنەوە ناو ئەو لیستە، واتە ئەم لیستە دەنگێكی زۆر بەدەست دەهێنێت، دەبێتە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بە دەست بهێنین، لەو رێگەشەوە بتوانین شتی باش بكەین و مافەكانمان بگەڕێنینەوە و بە ئامانجەكانی خۆمان بگەین.

عەبدولڕەحمان مستەفا، ئاشكراشی كرد:" لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە كۆمیسیۆن تۆمار كراوە، هەموو رێكارەكانی تۆماركردنیش تەواو بوونە و هیچ كێشەیەك نیە، هەموو حزب و لایەنەكانیش رێككەوتوونە لەسەر ژمارەی كاندیدەكان لە هەر پارێزگایەك و بە گوێرەی سەنگ و قورسای ئەو لایەنەی كە لەو پارێزگایە كاردەكەن، ریزبەندی كاندیدەكانیش هەمووی رێككەوتن لەسەر كراوە و هیچ كێشەیەك نەماوە، ماوە كە هەر لایەنێكی سیاسی كاندیدی خۆی دیاری بكات و لە لیستەكەدا ناوی تۆمار بكات، ئێمە هەر چەند یەكگرتوو بین، هەر چەند تەبا بین، بەهێزتر دەبین و كاریگەریمان زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەسەر بەغدا و دڵنیام ئەمجارە بەو شێوەیە كە ئێمە دابەزیوین، كاریگەری گەورەی دەبێت، دەبێتە هۆی ئەوەی كەوا خەڵك حسابی باشترمان بۆ بكات.

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و پارێزگاری پێشووی كەركووك گووتیشی:" داوا لە هاووڵاتیانی هەموو ئەو ناوچانە دەكەم كە دەكەونە سنووری لیستی هاوپەیمانی كوردستانی وەكو چۆن بینیان هەموو لایەنەكان بە سینگێكی فراوانەوە بە لادانی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیانەوە و داواكردنی بەرژەوەندی گشتی، هەموو هاتنە ناو ئەو هاوپەیمانێتیەوە بێ ئەوەی كە هیچ گرژی و ئالۆزیەك رووبدات، كە ئەوە بۆ یەكەمجارە ئەو یەكڕیزیە دروست دەبێت، بەرامبەر بەوە داوا لە هاووڵاتیانیش دەكەم كە ئەوانیش زۆر دڵسۆز بن و هەموویان پێكەوە روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بدەن، بۆ ئەوەی هیچ دەنگێكمان بە فیڕۆ نەچێت، بتوانین لەو رێگەیەوە زۆرترین كورسی ئەنجوومەنەكان بە دەست بهێنین و ئامانجەكانمان بێنینە دی.

عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و پارێزگاری پێشووی كەركووك، دەشڵێ:" هەموو دنیا ئەو رەوشەی كە لە رۆژئاوا دروست بووە پێی ناخۆشە، هیوادارین ئەو رەوشەی كە هاتۆتە پێشەوە بە ئاشتیانە چارەسەر بكرێت، ئەوە ئێستا رووسیاش لەسەر خەتە، ئەو رێككەوتنەی كە ئێستا كراوە بۆتە هۆكاری ئەوەی كە شەڕ رابگیرێت، ئەوەش شتێكی باشە، هیوادارین ئەو رەوشەی كە دروست بووە چارەسەر ببێت و ئەو گرژی و ئالۆزیانەی كە لەناوچەكە روویان داوە بە هیچ شێوەیەك نەمێنێت و ئەوانیش بە مافەكانی خۆیان بگەن".

زۆرترین بینراو