هەنار بۆ چارەسەری لاوازی سێكس بەسوودە

هەنار بۆ چارەسەری لاوازی سێكس بەسوودە

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە كە سوودە تەندروستییەكانی هەنار زۆرن، لەوانەش چارەسەری نەخۆشییە ترسناكەكانی شێرپەنجەو لاوازی سێكس.
زیاد لەمەش شەربەتی هەنار چەوری لەناو گەدەدا كەم دەكاتەوە، ڕۆژانە خواردنەوەی ئەم شەربەتە بە بەردەوامی بۆ ماوەی یەك مانگ ، مرۆڤ كەمتر تووشی كۆبوونەوەی خانەكانی چەوری دەكات لە ناوچەی سكدا .
هەروەها پاڵەپەستۆی خوێن‌و مەترسی تووشبوون بە وەستانی دڵ و جەڵتەو نەخۆشییەكانی جگەر كەم دەكاتەوە .
میوەی هەنار دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی دژە ئۆكسیدەكان ، ئەمەش هەڵدەستێت بە بینینی ڕۆڵێكی گرنگ لە پاراستنی جەستە دژی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو دڵ و مولولەكانی خوێن و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان .
هەروەها خواردنی هەنار لەلایەن ئافرەتانەوە لەو نەخۆشیانە دەیانپارێزێت كە پەیوەندییان بە زوو پیربوونەوە هەیە، وە یارمەتیان دەدات لە پاراستنی دژی شێرپەنجەی مەمك، بەوەی كە توانای خانەكانی شێرپەنجە لەناو دەبات .
لەلایەكی تریشەوە توێكڵی هەنار سوودێكی گەورەی هەیە، بەهۆی ئەوەی بە رێژەی 38% لە ترشی گلوتانیك و بلیترین پێكهاتووە، كە چارەسەری حاڵەتی سكچوون و خاوێن كردنەوەی هەناو دەكات، هەروەها بەنیسبەت ئەو پیاوانەی تووشی كێشەی لاوازی توانای سێكس هاتوون، بە خواردنەوەی شەربەتی هەنار بۆ ماوەی یەك مانگ بە بەردەوامی، ئەوا دەگاتە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر .
توێژەران ئاماژەش بەوەدەكەن، كە ڕۆژانە خواردنەوەی نزیكەی چارەگە لیترێك لە شەربەتی هەنار، ئەوا بەرگری لە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات دەكات، وە حاڵەتی مردنیش بەهۆی نەخۆشییە ترسناكەكانەوە كەم دەكاتەوە .

زۆرترین بینراو