هەندێك كوتلە و لایەن نایانەوێت بارودۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە

هەندێك كوتلە و لایەن نایانەوێت بارودۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، گوتی:" هەوڵەكان بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی رەوشی كەركووك، بەڵام هەندێك كوتلە و لایەن نایانەوێت بارودۆخی ئەو شارە ئاسایی بكرێتەوە.
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:" بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ یەكخستنی حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای عێراق، بڕیارێكی ئەرێنییە و كاریگەری لەسەر رەوشی كەركووكیش هەیە، چونكە حەشدی شەعبی كە بەشێك بووە لە كێشەی نائاسایی بوونی رەوشی شاری كەركووك و ناوچەكانی سنووری ماددەی 140.
تاڵەبانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد:" هەندێك كوتلە و لایەن نایانەوێت بارودۆخی شاری كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، هەر كاتێك بارودۆخی شارەكە ئاسایی كرایەوە ئێمەش وەكو ئەنجوومەن دەگەڕێینەوە كەركووك، لەگەڵ ئەوەش ئەو خەڵكەی كە ئاوارە بووە دەبێت بگەڕێتەوە و ئەوەی زیانی بەركەوتووە قەرەبوو بكرێتەوە".

زۆرترین بینراو