هەنگاوی سادە بۆ ئەوەی هەمیشە بە جوانی دەربكەویت

هەنگاوی سادە بۆ ئەوەی هەمیشە بە جوانی دەربكەویت

ئارەزووكردن لەدەركەوتن بەسیمایەكی جوان وگونجاو سرووشتی هەموو مرۆڤێكە .
سیمایەكی جوان وتەندروست بە چەندین هەنگاوی سادە دێتە ئاراوە، ئەویش گۆڕینی پێداویستی نووستن، بەلایەنی كەمەوە ئەبێ هەفتەی جارێك بیگۆڕی بۆ ئەوەی رێگربی لەبەردەم گواستنەوەی میكرۆب بۆ سەرپێست ولەوێشەوە بۆ رووخسار وتووشبون بە نەخۆشیەكانی پێست.
هەروەها گرنگە بە پێی پێویست شامپۆ بەكار بێت بۆ قژ، هەوڵ بدە یەكجار زیاتر شامپۆ بەكارمەهێنە لەرۆژێكدا، چونكە شامپۆ هۆكارە بۆ بێهێزكردن وپوكانەوەی قژی چەور ئەگەر زۆر بەكار بێت.... باشتر وایە چەند جارێكی كەم بەكاربێ بۆ شۆردنی قژ لەماوەی هەفتەكەدا.
شۆردنی ددان بەفڵچەوهەویری تایبەت، رێگایەكە بۆ پاك راگرتنی ددان ومانەوەی بەشێوەیەكی تەندروست .. بەخشینی خەندەیەكی جوان، چاككردن وكورتكردنەوەی قژ هەر 3 بۆ 6 هەفتە جارێك، بۆ پاراستنی قژت وبەتەندروست راگرتنی وبۆئەوەی بەشێوەیەكی پاك وسەرنجڕاكێش دەربكەوێت، هەروەها باشتروایە دوای گەرماو ریش بتاشی، ژینگەی گەرم وشێداری گەرماو یارمەتیدەرێكی باشە بۆئەوەی پێستت بەتەڕی بمێنێتەوە لەگەڵ كردنەوەی كونیلەكانی پێست، ئەمەش وائەكات ریش تاشین ئاسان بێ، رێگریشە لەبەردەم رووانی موو لە پێستدا وخوورو سوربوونەوەش كەم دەكاتەوە، گرنگی دان بەپێست زامنی سیمایەكی تەندروست وسەرنجڕاكێشە، پاككەرەوەی گشتی روومەت بەكاربهێنە كە رێژەی 2% ترشی (سالسیلك) ی تێدایە لەگەڵ نەرمكەرەوەی گشتی پێست، لە زۆر خواردنی كاربۆهیدرات، پێویستە زیاتر ژەمە خۆراكیە دەوڵەمەندەكان بە سەوزەو میوەو پرۆتینە ئاسان هەرسەكان بەكاربێنی... یارمەتی پێكهاتەی پێست دەدات و رێگرە لەبەردەم هەڵئاوسان، رێگریشە لەبەردەم دروست بوونی زیپكەی گەنجی (حبە الشباب)، هەروەها رۆژانە نووستن بۆ ماوەی (8) كاتژمێر.
خەوتن بۆماوە ی7ــــ9 كاتژمێر لە رۆژێكدا وا ئەكات كە لەش وزەكانی تازە بكاتەوە وتوانای بەردەوام بوونی پێ ببەخشێ . نیشانەكانی كەمخەوی بەزۆری لە رووخساردا دەردەكەوێت، كەواتە پارێزگاری لێ بكە .خواردنەوەی (8 )پەرداخ ئاو رۆژانە، بۆئەوەی جەستەت بەپاراوی بمێنێتەوە بە درێژایی رۆژ، رێگری كردن لەبەردەم چرچی ولۆچی .. بەهێواشی ئاو بخۆرەوە تا لەشت بەئاسانی بیمژی وسودمەندبێ لێی .پارێزگاری لەباری رێكی لەش بكە، ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی رۆژانە، هۆكارێكە بۆ دورخستنەوەی نەخۆشی و دەركەوتنی نیشانەكانی پیری .ئەمەش وات لێدەكات زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت .

زۆرترین بینراو