هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بۆ رۆژئاوای كوردستان لەئاستێكی بەرزدان

هێمن شێخ زادە

هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لەقۆناغی پلاندانەوە بۆ قۆناغی كردارەكی و جێبەجێ كردن لەئارادان و چەند ڕێكارێك هەنگاو نراون، قۆناغی یەكەم هاتنە سەر خەتی جیهان و بێهێزكردنی توركیا بوو، قۆناغی دووەم جیاكردنەوەی هەسەدەیە لەپەكەكە و هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و ئاڵای حزبی، قۆناغی سێیەم یەك خستنی حزب و پارتە كوردیەكانی ڕۆژئاوای كوردستانە ئەم كردارانە لەدوای ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆك بارزانی كە بە جەنەڕاڵ مەزلووم كۆبانێ داوە بۆ یەك خستنی حیزبە كوردیەكانی رۆژئاوای كوردستان، كۆبوونەوەی مەزلوم كۆبانی و ئەنەكەسە دەرهاوێشتەی ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی یە بۆ رێگە چارەیەك بۆ دۆزینەوەی پرسی كورد لەرۆژئاوای كوردستان و یەكخستنی پارت و حزبە كوردیەكان .
لەدوای هێرشی داگیركەری توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان سەرۆك بارزانی بەجدی لەسەر خەت بووە لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەت فەڕەنسا و روسیا و ئەمریكا بۆ دۆزیەنەوەی ڕێگا چارەیەكی ئاشتیانە بە دیالۆگ و لێك تێگەیشتن و كۆتایی هێنان بەو تاوانە گەورەیی توركیا دەرهەق بە هاوڵاتیانی سڤیل و منالانی بێ تاوانی كوردی ئەنجامدا لەڕۆژئاوای كوردستان دا، هەوڵەدیبلۆماسیەكانی سەرۆك بارزانی بۆ راگرتنی ئەو هێرشە دڕندانەی توركیا بەئامانج دەگەن، لەكۆتایی گەر كورد یەكگرتووبێت و پەكەكە دوربكەوێتەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان و هەسەدە خۆی جیابكاتەوە لەپەكەكە كورد دەسكەوتی باش بەدەست دێنێت .
لەكۆبوونەوەكانی دهۆك و هەولێر بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزنی لەگەڵ حزبەكانی ڕۆژئاوای كوردستاندا باس و پێشبینی ئەم روداوانەی ئێستای رۆژئاوای كوردستان لە ساڵی( ٢٠١٦) بەرونی ئاماژەی پێدرابوو بەڵام وەفدی یەپەگە نەگەیشتنەوە ڕۆژئاوای كوردستان كە ئەوكات ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی یەپەگەبوو پاشگەزبونەوە لەرێكەوتنامەی هەولێر و دهۆك، هەروەها دژایەتی حیزبە كوردیەكانی رۆژئاوای كوردستانیان كرد و ئەندام و لاینگرانیان زیندانی و دورخستنەوە و ڕێگریان لەگەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی رۆژ كرد بگەرێنەوە رۆژئاوای كوردستان بۆ پارێزگاری لەخاك و نیشتیمان .
ئەمریكا بۆ ڕێگری كردن لە هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕێكەوتنی كرد لەگەل پێشمەرگەی ڕۆژئاوا و توركیاشی رازیكرد بەهاتنەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ جێگیركردنیان لەسەر سنوری نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستان و توركیاش پاشگەزببێتەوە لەهێرشەكەی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان ، بەلام غرورەتی یەپەگەو پەكەكە وای كرد هەرزوو بەرهەلستی خۆی ڕاگەیاندو بەهەموو شێوەیەك دژی وەستانەوەو رێگریان كرد ، دواجار توركیا هێرشی زەمینی و ئاسمانی بەرپاكرد دژی ڕۆژئاوای كوردستان بەبیانووی هەبوونی پەكەكە و پاراستنی سنور كە دەرنجامی بووە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار كەس و كوژرانی هەزاران هاولاتی منال و ژن و پیرو گەنج .
لەسەرەتای هێرشی توركیا و تویتەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەتۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر دەربارەی كورد و وەڵام دانەوەی سەرۆك بارزانی و ڕایگەیاند كەخوێنی كورد زۆر لەچەك و پارە بەبەهاترە كەبووە جێگای سەرەنجی جیهان و ڕۆژنامەكان و لەپەیوەندی بەردەوام دابووە لەگەل سەركردایەتی هەسەدە، پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی سەرۆك بارزانی توانی لەكاتێكی كەمدا سەرەنجی جیهان ڕابكێشن و بێنە سەر خەت بۆ ڕێگە چارە و ڕێگری كردن لەو هێرشە ناڕەوایەی توركیا، لەكۆتاییدا هەسەدە ئەو غڕورەتیەی ڕابردووی نەماو بۆی دەركەوت كە خاوەنی قەزیەی كورد لەگشت پارچەكانی كوردستان بەتایبەت ڕۆژئاوای كوردستان لای سەرۆك بارزانی یە و بڕیاردەری یەكەمیش سەرۆك بارزانیە كەئێستا هەولێر ناوەندی بڕیارە گرنگەكانی كوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هەموو ڕێگاكان ڕوویان لەهەولێر و بەبێ هەولێر هیچ بڕیارێك بەئەنجام و سەركەوتوو نابێت، جەنەڕاڵ مەزلوم كۆبانی وەك فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو بە (هەسەدە) دوای پەیوەندی ڕاسپاردەكانی سەرۆك بارزانی لەپەیوەندی دایە بۆ یەك بڕیاری حیزبەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە ئەوەی جێگای ئاماژەیە مەزلوم كۆبانی لەگەل ئەنەكەسە كۆبوویەوەو كۆبونەوەكەش ئاستێكی باشی بڕیوە .

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

دەرمانناسی

دەرمانناسی

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو