هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران نادەستوورییە بۆية سەر ناگرێت

هەوڵی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران نادەستوورییە بۆية سەر ناگرێت

 

" گواستنەوەی مووچە فەرمانبەران تەنها هاشوهووشە"


زاری كرمانجی: ماوەیەكە هەندێك پەرلەمانتاری عێراق لەسەر داوای هەندێك لە پەرلەمانتاری كورد خەریكی كۆ كردنەوەی واژۆن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگوازرێتەوە بەغدا و چیتر حكومەتی هەرێم موچەی كارمەندانی لەبەر دەست نەبێت، بەڵام پەرلەمانتارێكی دیكەی كورد ئەو هەوڵانە بە نەزۆك وەسف كرد و گووتی "تەنها هاشوهووشە".
نەهرۆ مەحموود، پەرلەمانتاری عێراقی لە سەر لیستی پارتی بە زاری كرمانجی گووت" ئاگاداری ئەوەین هەندێك واژوو كۆ كراوەتەوە بۆ ئەوەی گوایە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگوازرێتەوە سەر حكومەتی ناوەندی، و گوێبیستی هەندێك بابەتی سەیروسەمەرەی دیكەش بووینە، بەڵام ئەمانە هەمووی هاشوهووشە، چونكە ئەو كارەی ئەوان دەكەن نادەستوورییە، باشتر بلێم پێچەوانەی دەستوورە، هەر بابەتێكیش پێچەوانەی دەستوور بێت 200 واژووشی بۆ كۆبكرێتەوە سەر ناگرێت".
لە بارەی مووچەی مانگی 10 و 11 دەشەوە گووتی " ئەمە پێویستی بە رێككەوتنی هەر دوو لایە، بەڵام بە پێی یاسا دەبێ حكومەتی ناوەندی مووچەی مانگی 10 و 11 بنێرێت، بۆ مانگی 12 پێویستە رێككەون، ئێستا هەردوولا لە دانوستانن و بە دڵنیاییەوە دەگەنە رێككەوتن".

زۆرترین بینراو