هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەكانی سەر كارەبا دەستی پێكرد

هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەكانی سەر كارەبا دەستی پێكرد

 بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، هەڵمەتی پشكنین و دۆزینەوەی سەرپێچیەكانی سەر كارەبای نیشتیمانیان دەست پێكرد و زێدەڕۆكاران دوچاری سزا دەكرێنەوە.
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " تیمەكانی تایبەت بە لابردنی زێدەڕۆیی و سەرپیچییەكانی سەر كارەبای نیشتیمانی، هەڵمەتێكیان دەست پێكرد، بۆ پشكنینی دوكان و ماڵی هاووڵاتییانی سۆران و هەڵمەتەكەش بەردەوامی دەبێت بۆ لابردنی سەرپێچییەكانی سەر كارەبای نیشتیمانی".
گووتیشی " لەكاتی دۆزینەوەی سەرپێچییەكانی سەر كارەبا، بەپێی چەند رێنماییەك كەسەكە دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوەو سزای دارایی دەدرێت، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتییان خۆیان لەم جۆرە دیاردانە بەدووربگرن. بەرلەوەی دووچاری سزای لیژنەكانمان ببنەوە.

زۆرترین بینراو