هەڵمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی فشاری خوێن دەستی پێكرد

هەڵمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی فشاری خوێن دەستی پێكرد

زاری كرمانجی-سۆران: بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی فشاری خوێن، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، هەڵمەتێكی پشكنین و بڵاوكردنەوەی نامیلكەو پێدانی رێنمایی دەستپێكرد.
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، رایگەیاند "ساڵانە رۆژی 28-5 بە رۆژی جیهانی فشاری خوێن دیاریكراوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، ئەم رۆژەی بەچەند چالاكیەك بەرز رادەگرێت، بۆ ئەوە مەبەستە شەوی رابردوو 25/5/2019 بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران و ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سۆران، هەڵمەتێكی پشكنینی خۆبەخشی فشاری خوێنمان لەشاری سۆران بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدا".
ئاماژەشی بەوەدا "هەر بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشیە دەستمان كردوە بە بڵاوكردنەوەی نامیلكە و پێدانی رێنمایی هۆشیاری لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.

زۆرترین بینراو