هەڵمەتی نشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان ده‌ستی پێكرد

هەڵمەتی نشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان ده‌ستی پێكرد

رۆژی یەکەمی هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەرێوەبەرایەتیمان بە هاوبەشی لەگەل زانکۆی سۆران - فاکەلتی یاسا و پەیوەندی نێودەولەتیەکان و هەر وەها سەنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی سۆران هەستاین بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتی نیشتیمانی و ئەنجامدانی کۆمەلێک چالاکی جیا جیا.
سەرەتا د.نیشتیمان بەرپرسی سەنتەری جێندەرناسی ووتارەکی پیشکیش کرد لە سەر توندوتیژی و یاساکانی توندوتیژی ، دواتر بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان مقدمی پۆلیس / سالار تحسین سیدو ووتارەکی پیشکیش کرد لە سەر هەڵمەتی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لەم ١٦ رۆژەدا، وە دواتر گرتە ڤیدیوی بەرێوەبەرایەتیمان لە سەر خراپ بە کار هێنانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و گرتە ڤیدیوی فاکەلتی یاسا پیشکیشی ئامادەبووان کرا و لە کۆتایی پیشانگایەک لە سەر یەکسانی جێندەری کە لە لایەن قۆتابیان ئامادەکرابوو کرایەوە.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان /سۆران

زۆرترین بینراو