هەڵگورد شێخ نەجیب. وەك سەرپەرشتیاری ئیداری سۆران دیاریكرا

هەڵگورد شێخ نەجیب. وەك سەرپەرشتیاری ئیداری سۆران دیاریكرا

زاری كرمانجی-سۆران:
رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێوڕسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێكی بەنرخی پێشكەش كردو هەڵگورد شێخ نەجیب وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانی دەستنیشان كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 14-9-2021، بە یاوەری ژمارەیەك لە وەزیرەكانی كابینەی نوێی حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتیی هەرێمی كوردستان، لە سەردانێكیدا بۆ شاری سۆران لە هۆڵی بوونەوەكان، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی حكوومی كۆبووەوەو بەر لە پێشكەشكردنی وتارەكەی هەڵگورد شێخ نەجیبی وەك سەرپەرشتیاری ئیداری سۆران دەستنیشان كرد، دواتریش تیشكی خستە سەر گرینگی و كردنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە دەڤەرەكە.

زۆرترین بینراو