وادەی تۆماركردنی ناوی قوتابیانی ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكان درێژكرایه‌وه‌

وادەی تۆماركردنی ناوی قوتابیانی ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكان درێژكرایه‌وه‌

زاری كرمانجی - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم دەسەڵاتیان داوە بە زانکۆکان بۆ درێژکردنەوەی کاتی ناوتۆمارکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە ئه‌مرۆ بە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان ئاراستەی سەرۆكایەتی سەرجەم زانكۆ حكومییەكان كراوە، تیایدا هاتووە، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكایەتی زانكۆكان بۆ درێژكردنەوەی پرۆسەی خۆتۆماركردن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی خۆتۆماركردنی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا تاوەكو رێكەوتی 28-10-2020.

 

 

 

زۆرترین بینراو