وادەی سەردانیكردنی راگیراوان لە جەژنی قوربان دیاریكرا

وادەی سەردانیكردنی راگیراوان لە جەژنی قوربان دیاریكرا

محەمەد ئامۆكەیی- هەولێر:
پۆلیسی هەولێر رایدەگێنێت" سەردانی كردنی راگیراون لە رۆژانی دووەم و سێەمی جەژن دەبێت و رۆژی یەكەم رێگاپێدراونیە.
موقەدەمی مافپەروەر، خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، بە (هەولێر پۆلیس)ی راگەیاندوە، رۆژی یەكەمی جەژنی قوربان، كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو (11-8-2019)، سەردانیكردنی ڕاگیراوان رێگاپێدراو نییە، بەڵام رۆژی دووەم و سێیەم كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن.
موقەدەم خەسرۆ، باسی لەوەشكردووە" رۆژی دووەمی جەژن (12-8-2019) تایبەتە بە ئافرەتان و هەروەها رۆژی سێیەمیش (13-8-2019) پیاوان دەتوانن سەردانی ڕاگیراوان بكەن، گووتیشی" ئامادەكارییان بۆ پێشوازیكردن لە سەردانیكاران كراون هیواشی خواست كەسوكاری راگیراوان لە كاتی سەردانیكردندا رەچاوی رێنماییەكانی پۆلیس بكەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر دەشڵێت، كاتی سەردانیكردن لە هەردوو رۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا، لە كاتژمێر 8ـی بەیانییەوە بۆ كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆیە و دوای جەژنیش سیستمەكە وەك پێشووی لێدێتەوە.

زۆرترین بینراو