وادەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق دیار كرا

وادەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق دیار كرا

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كۆتایی ساڵی 2020 سەرژمێریی گشتی لە عێراق دەكرێت و بۆ یەكەمجاریش پرۆسەكە بە شێوەی ئەلیكتڕۆنی دەبێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە گوتارێكیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی دانیشتوان رایگەیاند، ماوەی 30 ساڵە سەرژمێریی گشتی لە عێراق نەكراوە و ئەنجامدانی پرۆسەكەش بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئاسانتر و وردتر و خێراتر دەبێت.
عادل عەبدولمەهدی، گوتیشی: "چاوەكانمان لەسەر ئامادەكارییە گرنگەكانی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتییە، كە بڕیارە كۆتایی ساڵی 2020 بكرێت، ئەمە ئامانجی سەرەكیمانە و وەك دەشزاندرێ، ماوەی 30 ساڵە سەرژمێریی گشتی لە عێراق نەكراوە، هەوڵ دەدەین هەموو قۆناخەكانی سەرژمێرییەكە بە شێوەی ئەلیكتڕۆنی بێت، ئەمەش یەكەم جارە لە عێراق بەكار دێت. لەو باوەڕەش داین كە سەرژمێریی گشتی بە شێوەی ئەلیكترۆنی ئاسانتر و وردتر و خێراتر دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە پرۆسەكە و كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكان".

زۆرترین بینراو