وازی لە تاجی شاجوانی هێنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا

وازی لە تاجی شاجوانی هێنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا

ئا/ هۆژین شەوكەوت :
شاجوانی بەریتانیا بڕیاریدا واز لە تاجەكەی بێنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بگەڕێتەوە بۆ پیشە سەرەكییەكەی كە پزیشكە و لەو بوارەدا زیاتر خزمەتی خەڵك بكات.
نهاشا موخیرجی، شاجوانی بەریتانیا بڵاویكردۆتەوە و گووتویەتی" بۆ ئەوەی بتوانم زیاتر خزمەتی خەڵك بكەم، تاجەكەم دادەنێم و روو دەكەمە پیشە سەرەكییەكەم وەك پزیشكێك لە نەخۆشخانە كار دەكەم بۆ چارەسەركردنی نەخۆشەكان و رزگاربوونمان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە من پزیشكم و بێگومان بۆ ئەم قۆناغە زیاتر سوود لە پیشەكەم وەردەگیرێت لە نەخۆشخانە".
بەم دواییە شاجوان لە هیند گەڕایەوە بۆ بەریتانیا كە بۆ چەند چالاكییەكی خێرخوازی گەشتی هیندستانی كردبوو. دوای گەڕانەوەشی لە نەخۆشخانەی ( بیلگریم) لە كەرتی لینكۆڵنشایەر كار دەكات لەگەڵ هاوڕێكانی، شاجوانی 2019ی ئینگلتەرا لە گەشتی خێرخوازیی دەرەوەی وڵات دەگەڕیتەوە تا دەستبداتەوە پیشەی پزیشكی و بەشدار بێت لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسیی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی.
نهاشا موكرجی، پزیشكی نیشتەجێ لە پسپۆڕیی هەناسەدان، نازناوی شاجوانی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە بۆ ساڵی 2019، بانگهێشتكرابوو بۆ پێشبڕكێی شاجوانی جیهان، بۆیە بە مۆڵەت چووبووە دەرەوەی وڵات و پڕۆگرامی گەشتی چەند وڵاتێكی هەبوو بە مەبەستی كاری خێرخوازی.
شاجوانی ئینگلتەرا بانگهێشتكرابوو بۆ هیندستان، توركیا، پاكستان و چەندین وڵاتی دیكە بۆ چەندین پڕۆژەی خێرخوازی، بەڵام لەگەڵ سەختوبوونی كۆرۆنا لە بەریتانیای وڵاتی خۆی، رۆژانە چەندین نامەی لە هاوپیشەكانییەوە پێدەگەیشت كە باسی سەختیی كارەكانیان دەكرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، بۆیە موكرجی پەیوەندی بە نەخۆشخانەكەی خۆیەوە كرد لە ئینگلتەرا تا پێیانبڵێت كۆتایی بە مۆڵەتەكەی دەهێنێ و دەگەڕێتەوە بەریتانیا.
وەك خۆی دەڵێت" هەستمكرد هەڵەیە من بە تاجی شاجوانییەوە بگەڕێم و خەڵكیش بەهۆی كۆۆرناوە بمرن و پزیشكانی هاوپیشەم لەژێر باری سەختی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا بن هەربۆیە بڕیارمدا بگەڕێمەوە و یەكسەر ڕووبكەمەوە نەخۆشخانەكەم وەكو پزیشك، چی لەوە باشترە هەم شاجوانی ئینگلتەرا بم و هەم یارمەتی ئینگلتەرا بدەم لەوكاتەی زۆر پێویستی پێمە وەكوو پزیشك " .

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو