ورده‌كارى له‌باره‌ى ئه‌و پێنج كه‌سه‌ى له‌ ده‌ڤه‌رى سۆران تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونه‌

ورده‌كارى له‌باره‌ى ئه‌و پێنج كه‌سه‌ى له‌ ده‌ڤه‌رى سۆران تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونه‌

زاری كرمانجی–سۆران: وەزارەتی تەندروستی له‌ رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 6-4-2020 دا، نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای بڵاوکردەوە كه‌ 41 كه‌سی دانشتووری پارێزگای هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، لە نێوانیاندا دووكه‌س له‌ قه‌زای سۆران و سێ کەسی دیكه‌ش له‌ سنووری ناحیەی سیدەکان تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ی بوون و بەو هۆیەوە گوندێكی ناحیه‌كه‌ بە گشتی کەرەنتینە کرا .
دوو له‌ تووشبووه‌كه‌ی قه‌زای سۆران ژن و مێردن و‌ خه‌لكی دۆڵی روستی باڵه‌كایه‌تین، له‌ گه‌ره‌كی هه‌ندرێنی شاری سۆران نیشته‌جێن و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 63 بۆ 65 ساڵیدان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ عه‌مره‌، پشكنینیان بۆ كراوه‌و ده‌رچووه‌ هه‌ڵگری كۆرۆنا ڤایرۆسن.
له‌باره‌ی تووشبووانی ناحیه‌ی سیده‌كان، کاروان فەیسەل بەڕێوەبەری بنکەی تەندرووستی سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند: بەمەبەستی رێگری کردن لە بڵاو بونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا, بە پێویستیمان زانی گوندی سمخەیلان کە ئەمڕۆ سێ حاڵەتی کۆرنای لێ تۆمار کراوە و گوندەکە بە گشتی کەرەنتینە کرا".
زیاتر گووتی" بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان هەموو رێکارە پێویستەکان دەگرینەبەر و ئێستەش رێگەی گوندەکە بە تەواوی داخراون و ئەوەی پێویست بێ بۆ گوندی سمخەیلان دابینی دەکەین".
گووتیشی" سێ کەسی تووش بووی سیدەکان پێکهاتوون لە دایک و دوو منداڵ کەتەمەنی مناڵەکانیش یەک ساڵان و دوو ساڵانن و بەشداری پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کاریزانی هەولێریان کردوە ".

زۆرترین بینراو