وزارەتی پەروەردە ناسنامەێکی گشتگیر درووست دەکات

وزارەتی پەروەردە ناسنامەێکی گشتگیر درووست دەکات

محەممەد مەحموود - - زاری کرمانجی - رواندز
وەزارەتی پەروەردە بۆ یەکەم جار ناسنامەیەکی گشتگیر بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و فەرمانبەرانی دروست کرد.
لەم بارەیەوە چنور مەزهەر محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بەزاری کرمانجی راگەیاند:لە مێژووی وەزارەتی پەروەردە ناسنامەیەکی سەرتاسەری بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران دروست کرا، هەنگاوی یەکەمی دروست کردنی ناسنامەکان لە (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز) دەستی پێکرد و تەواوکردنی ناسنامەکانیش بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات هەروەها دەست خۆشی لە بەڕێز مامۆستا (ئالان حمە سعید)وەزیری پەروەردە و لیژنەی وەزارەتی پەروەردە دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو