وشەكانی تێنسی سەر زەوی

وشەكانی تێنسی سەر زەوی

مەسعود حەسەن
لە یاری تێنسی سەر زەوی چەندین ووشە لەلایەن یاریزان و كۆمێنتارە وەرزشییەكان بەر گوێمان دەكەوێت، ڕەنگە هەموومان لە ماناكەی تێنەگەین، گرینگترین ئەو ووشانەی كە زۆر بەكار دێن ئەمانەن
فۆرهاند: تێنسزان تۆپەكە بەڕووی پێشەوەی ڕێكت لێدەدا
باكهاند: واتە لێدانی تۆپ بە ڕووی دواوەی ڕێكت، یاخود لێدانی تۆپ بە پێچەوانەی ئەو دەستەی كە رێكتی پێ گرتووە، باكهاند بەیەك دەست و بە دوو دەستیش لێدەدرێت
سلایس: لێدانی تۆپ بەشێوەی بازنەیی، تۆپەكە دەسوڕێت پاش ئەوەی بەر زەوی دەكەوێت
درۆپ شووت: تێنسزان تۆپەكە لەنزیك تۆڕ دەدات، زەحمەتە یاریزانی بەرامبەر بتوانێت پێی بگات
پاسینگ شووت: یاریزان بە خێرایی خۆی لە تۆڕ نزیك دەكاتەوە و تۆپەكەی دەنێرێت بۆ ئەوەی بەسەر بەرامبەرەكەی زاڵ بێت
سماش: لێدانی تۆپ كاتێك لە ئاسمانە خەریكە نزم دەبێتەوە هێشتا بەر زەوی نەكەوتووە
ئینساید ئاوت: كاتێك تۆپ لەلای باكهاندەوە دێت، بەڵام یاریزانەكە بە فۆرهاند بۆ لایەكی تر رەوانەی دەكات بۆ گۆشەیەكی تر
ئینساید ئین: هەمان بیرۆكەی ئینساید ئاوتە، بەڵام لەسەر هێڵ تۆپەكە لێدەدات
فولی: لێدان تۆپ بەشێوەی باكهاند یان فۆرهاند لەبەرامبەر تۆڕ پێش ئەوەی بكەوێت
هاف فولی: لێدان تۆپ بەشێوەی باكهاند یان فۆرهاند پاش ئەوەی تۆپەكە بە تۆڕ دەكەوێت، یان لە ئاستی تۆڕ دایە
كیك سێرڤ: جۆرێكە لە سێرڤ، رەوانە كردنی تۆپ بەشێوەی بەرز، كاتێك بەر زەوی دەكەوێت ئاراستەكەی دەگۆڕێت، بەم شێوەیە كۆنترۆڵ كردنی ئەستەم دەبێت
فلات سێرڤ: جۆرێكە لە سێرڤ پشت دەبەستێت بەلێدانی تۆپ بە شێوەی ڕاست، ئەم جۆرە زیاتر یاریزانە باڵا بەرزەكان بەكاری دێنن
سپۆت سێرڤ: ناردنی تۆپ بەشێوەی زۆر وورد بۆ دووری گۆشەی یاریگا.
تۆپ سپین: جۆرێكە لە سێرڤ، بەشێوەی خول و خێرایی، بەڵام خێراییەكەی لە خێرایی فلات سێرڤ كەمترە
سپین: لێدانی تۆپ بەهەموو توانایەك بەشێوەی سوڕاو، تۆپەكە لەكاتی گەیشتنی بە یاریزانی بەرامبەر ئاراستەكەی دەگۆڕێت، وەڵام دانەوەی زەحمەت دەبێت
توینەر: لێدانی تۆپ لەنێوان هەردوو قاچ، ئەمەش لەپێناو فیڵ كردن لە یاریزانی بەرامبەر
باكهاند داون زە لاین: لێدانی تۆپ بە شێوەی باكهاند بە شێوەی ڕاست دەڕوات لەگەڵ ئاراستەی هێڵ
سكواش شووت: لێدانی تۆپ بێ ئەوەی رێكتەكە بجوڵێت، لەو كاتەی یاریزانەكە لە باری نزم دایە و رێكتەكەش لە سەرووی شان یاخود قاچەكانی دایە، ئەم جۆرە لەو كاتەدا بەكاردێت بۆ ئەوەیە یاریزانەكە خۆی لە باری بەرگری رزگار بكات
لوپ: جۆرێكە لە پاسینگ شووت، واتە رەوانە كردنی تۆپ بۆ ئاستی سەری یاریزانی بەرامبەر
سپلایت ستێپ: بازدانێكی كورت (خۆ هەڵدان) پێش لێدانی تۆپ بۆ ئەوەی هێزی لێدانەكە زیاد بكات
سابر: جوڵەیەكە زیاتر رۆجیە فیدرێر بەكاری دێنێت، هەنگاو نان بەشێوەی كتوپڕ بۆ نزیك تۆڕ ئەویش لەپێناو وەڵام دانەوەی سێرڤی بەرامبەر.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو