وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

دایکان و باوکانی خۆشەویست
بۆ بەردەوام بوون لە پاراستنی منداڵەکانتان لە نەخۆشی ئیفلیجی و بنیاتنانی نەوەیەکی تەندروست، هەڵمەتی نیشتمانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بە پێکوتەی دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە ڕێگەی قەترەی دەم بەیانی یەکشەممە 2019-9-29 لە هەموو شار و شارۆچکەکان و گوندەکان دەرگا بە دەرگای ماڵان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەست پێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە تکایە دایکان و باوکان هاوکاربن بۆ پابەندبوون بە وەرگرتنی پێکوتە بۆ منداڵەکانتان لەنێوان تەمەنی یەک ڕۆژ بۆ پێنج ساڵ، لەکاتی هەر گرفتێک نزیکترین بنکەی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە لەگەڵ هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەت هەرێمی کوردستان
28 ئەیلول 2019

زۆرترین بینراو