وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كارنامه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ده‌خاته‌ڕوو

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كارنامه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ده‌خاته‌ڕوو

زاری كرمانجی - له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی دووپاتی كرده‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان باشترین بژاردە بۆ کارنامەی ساڵی خوێندنی (2020-2021) جێبەجێ دەکات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی گوتی: "بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید - 19 و بەمەبەستی دیراسەکردن، خۆ ئامادەکردن و داڕشتنی پلان و ئەگەرەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیژنەیەکی باڵای لە سەرۆك زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بۆ چۆنیەتی دەوامی ساڵی خوێندنی (2020-2021) لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە رەچاوکردنی ستانداردە جیهانییەکان پێکهێناوە".

گوتیشی: "یەکێك لە پێشنیازەکانی لیژنەکە کە هێشتا نەبووه‌تە بڕیار: پێشنیازکراوە خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە 1ی 9 وە دەست پێبکات، بۆ ئەم مەبەستە دواتر وەزارەت باشترین بژاردە بۆ کارنامەی ساڵی خوێندنی (2020-2021) جێبەجێ دەکات و لەشێوەی رێنمایی بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیان بڵاوی دەکاتەوە".

زۆرترین بینراو