وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: به‌ توندی ناڕەزایەتی خۆمان له‌م كاره‌ی ئێران ده‌رده‌بڕین

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: به‌ توندی ناڕەزایەتی خۆمان له‌م كاره‌ی ئێران ده‌رده‌بڕین

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ

راگەیه‌ندراوێك سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك

كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێ یەم لەسەریەك لە وەرزی هاویندا ئاوی هەردوو رووباری سیروان و زێی بچوک دەگرێتەوە، داهاتی ئاوی كرد بە سفڕ، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كردارە پێچەوانەی هەموو عورف و یاسایەكی نێودەوڵەتییە و ئاوی رووبارە هاوبەشەكان موڵكی هەردوو خەڵكی عێراق و ئێرانە، بەتەنها مافی هیچ كام لەو وڵاتانە نییە، لەهەمانكاتیشدا به گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو رووبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بەجووتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەكانیان وشك دەبن.

سەرباری ئەوەش دانیشتووانی قەزای پشدەر كەبەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەئاوی زێی بچوك بۆ خواردنەوە و پێداویستییەکانی تر دەبەستن، بۆیە زۆر بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوک، ئەمەش وەك سزایەکە لەسەر خەڵک و جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

18/8/2020

زۆرترین بینراو