وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبیلی لێدراو هاورده‌ بكات به‌ 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئۆتۆمبیلی لێدراو هاورده‌ بكات به‌ 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت

 

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یرانی 2019 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هاورده‌كۆدنی ئۆتۆمبیله‌ لێدراوه‌كان ڕێكخرا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پشێنیاز كرا چه‌ند ڕێكارێك په‌یڕه‌و بكرێت.

ڕێكارییه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ له‌كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبیل، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلیان هه‌یه‌ و سزادانیان به‌ بڕی 50ملیۆن دینار بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه‌ هاورده‌ بكرێت، كه‌ پاشتر ده‌ركه‌وێت ژێر ئاو كه‌وتووه‌ یان چاككراوه‌ته‌وه‌ یان لێیدراوه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ وه‌رده‌گیرێت.
به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی كوالێتی كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتاكان له‌ به‌رواری 30/6/2019
كار به‌ هیچ ڕێنماییه‌ك ناكرێت تایبه‌ت بێت به‌ ئۆتۆمبیلی لێدراو یان ژێر ئاو كه‌وتوو یان چاككراوه‌ دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌.
نرخی پشكنین وه‌ك ئه‌و نرخانه‌ ده‌بێت ك پێشتر له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستنیشانكراوه‌.
پێویسته‌ هه‌ر ئۆتۆمبیلێكی هاورده‌كراو تاقیكردنه‌وه‌ی پشكنینی (coc) ی له‌گه‌ڵ بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تده‌درێت به‌ كۆمپانیاكان كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان كار ده‌كه‌ن تاكو 1/9/2019 ئه‌و بڕگه‌یه‌ جێبه‌جێ بكات له‌و سنورانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا كاری پێناكرێت.
لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری پێك بهێندرێت له‌ هه‌رسێ پارێزگاكان تایبه‌ت به‌پشكنین به‌ مه‌به‌ستی شكنینی ئۆتۆمبیله‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری سه‌ره‌وه‌ و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی تێدا بێت.
له‌ كاتی بوونی جیاوازیله‌ نێوان پشكنینی ئۆتۆمبیل و پشكنینی كۆتایی كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانی هاتووچۆوه‌ ده‌كرێت به‌ بڕی 5 ملیۆن دیناربۆ هه‌ر جارێك كه‌ كۆمپانیای پشكنه‌ر سزا ده‌درێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه‌ لێوه‌ی هاتووه‌.
زاراوه‌ی لێدراو یا چاككراوه‌ ئه‌م خاڵانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت 1- لێدان له‌ پشته‌وه‌ به‌ گشتی. 2- گۆڕینی لایت و سه‌كن لایت و عه‌تری ده‌عامی. 3-لێدانی هه‌ردوو ته‌نیشتی ئۆتۆمبیل كه‌ كاری له‌سه‌ر توكمه‌كانی ئۆتۆمبیل بووبێت. 4- بۆیاغكردنی ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر ساغی به‌بێ لێدراوی بۆ جوانكاری به‌ لێدراو ئه‌ژمار ناكرێت و داخل ده‌كرێت. 5- بابه‌ته‌ جوانكارییه‌كان به‌ لێدراو ئه‌ژمار ناكرێن. 6-لێدراوی بانی ئۆتۆمبیل به‌ لێدراو ئه‌ژمار ده‌كرێت. 7- ئۆتۆمبیل ئه‌گه‌ر لاكانی لێكرابنه‌وه‌ وه‌ك ده‌رگا یان ته‌لیشه‌ یان لایت و به‌گ لایت پێویسته‌ چاكبكرێنه‌وه‌ ئینجا داخلده‌كرێت. 8- ئۆتۆمبیلی ژێر ئاوكه‌وتوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك داخیل ناكرێت.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیلی هاورده‌كراو له‌ پشكنینی كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چوو، خاوه‌نی ئۆتۆمبیل ده‌توامنێت له‌ ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ناڕه‌زایه‌تی پێشكه‌شی گومرگی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بكات.
ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له‌ ده‌روازه‌كانی عیًَراق داخلكراون هه‌مان بڕیاریان له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.

زۆرترین بینراو