وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌ و پله‌ داران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌ و پله‌ داران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

له‌ئاگادارییه‌كدا عه‌قید عه‌بدولوهاب عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌نگدان داوا له‌ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌و پله‌دارانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان، ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه‌:

ئاگاداری گشت ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه ‌و پله‌داره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین ، به‌ زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان ، له‌ نزیكی ماڵی خۆیان یان ئه‌و بنكانه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی ده‌نگده‌ری خانه‌واده‌كانیان كارتی ده‌نگدانیان لێ وه‌رگرتونه‌ته‌وه‌، بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان كه‌ له‌كاتی دوا هه‌ڵبژاردن لێیان وه‌رگیرابوو.

بیروڕا

زۆرترین بینراو