وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆبوونه‌وه‌

وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆبوونه‌وه‌

زاری كرمانجی - هەولێر : ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان، كۆبووه‌وه‌.

عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و، له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكراو دواتر له‌ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ره‌وشی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین پرسێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی تاوتوێكراوه‌.

زۆرترین بینراو