وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ پێدانی مۆڵه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ ئه‌هلییه‌كان راده‌گرێت

وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ پێدانی مۆڵه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌ ئه‌هلییه‌كان راده‌گرێت

 

له‌ رۆژی‌ ده‌رچوونیی‌ ئه‌م فه‌رمانه‌وه‌ گشت مامه‌ڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ راده‌گیرێت
وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێدانی مۆڵه‌تی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی منداڵان ‌و قوتابخانه‌ ‌و په‌یمانگه‌ ئه‌هلییه‌كان راگرت.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ فه‌رمانی‌ وه‌زاری‌ ژماره‌ 367 له‌ 23ی‌ ته‌مموزی‌ 2019 بڕیاری‌ دا به‌ راگرتنی‌ پێدانی‌ مۆڵه‌ت به‌ باخچه‌ی‌ منداڵان و قوتابخانه‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و ئاماده‌ییه‌كان و په‌یمانگا ناحكومییه‌كان (ئه‌هلیه‌كان).

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ رۆژی‌ ده‌رچوونیی‌ ئه‌م فه‌رمانه‌وه‌ گشت مامه‌ڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ راده‌گیرێت.

زۆرترین بینراو