
وه‌زیری ته‌ندروستی: سبه‌ی شه‌و ڤاكسینی كۆڕۆنا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
زاری كرمانجی - پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 28 ی 2 ی 2021 ، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، بهدهزگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند ، كه‌سبه‌ی شه‌و پێنج هه‌زار ڤاكسینی ( سینۆفارم)ی چینی ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و عێراق .
راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی لەگەڵ گەیشتنی ڤاكسینە چینییه‌كه پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە و دواتر بڕیار لە كاتی بەكارھێنانی دەدرێت .
وته‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین به‌شی چاودێڕی چڕ بوو له‌شاری هه‌ولێر كه‌بۆ تووشبووانی كۆڕۆنا گۆڕاو ئاماده كراوه.
هه‌روه‌ها د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: بەشێك لەو ڤاكسینانە لەسەر داوای كونسوڵی چین بۆ ئەو ھاووڵاتییە چینیانە بەكاردەھێنرێت كە لە ھەرێمنن.
وتیشی: نزیكەی چوار ھەزار دانەشی بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكاردەھێندرێت، كە بۆ ھەر كەسێك دوو ژەم بەكاردەھێندرێت، واتە بەشی نزیكەی 2 ھەزار كەس دەكات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: بریاره له‌سه‌ره‌تای مانگی سێ‌دا كاروانێكی دیكەی ڤاكسین بگاته هه‌رێمی كوردستاو عێراق، جگە لەوەش حكومەتی ھەرێم لە ھەوڵدایه بۆ ئەوەی ھەرچی زووە ڤاكسینی پێویست بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.