وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بە تەلەفۆن پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بە تەلەفۆن پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی کرد

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه 2-6-2019)‌ مایك پۆمپیۆ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ‌به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رك و كاری نوێیدا. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیوای خواستووە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زیاتر تۆكمه‌بكرێن و كێشه‌كانی نێوانیان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێن.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی مایک پۆمپیۆی كردووە. هەروەها جەختی لە به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌ هه‌موو بواره‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ کردووەتەوە.

زۆرترین بینراو