وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، به‌ڕێز هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد.

له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا نووسیویه‌تی:

زۆر به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك،

به‌ ناوی حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌ڵمانیاوه‌، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ڵبژاردنتان و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ، دوو مه‌رجی گرنگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئاسایشدا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌دییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.

به‌ڕێز هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆتاییی نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌ به‌رده‌وامیی پشتگیریی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووته‌وه‌ و نووسیویه‌تی:

دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا له‌ داهاتووشدا وه‌ك هاوبه‌شێكی جێی متمانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كۆماری عێراقدا ده‌مێنته‌وه‌. هیوای سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانتاندا.

زۆرترین بینراو