وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌گاته‌ ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌گاته‌ ئێران

زاری كرمانجی - ئاژانسی هه‌واڵیی عێراق له‌ له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌گاته‌ ئێران.

شایانی باسه‌ پێشتر وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو كه‌ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ردانی ئێران ده‌كات و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تاوتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ فوئاد حوسێن، له‌وه‌ته‌ی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی وه‌رگرتووه‌،ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ سه‌ردانی تاران ده‌كات .

زۆرترین بینراو