وه‌زیری په‌روه‌رده‌، باس لە ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دەکات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌، باس لە ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دەکات

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به‌ هه‌مان شێوه‌ی ساڵی (2019ـ2020)، ڕه‌هه‌ندێكی تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌.

د.ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی پرێس كۆنفڕانسێكدا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندن، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به‌ چه‌ند خاڵێ كردوووه‌، وه‌زاره‌ت خەریکی دوایین خاڵەکانی بەرنامەیەکە كه‌ ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكات، کە ئەویش تایبەتە به‌ چۆنیەتیی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2020 ـ 2021)".

وەزیری پەروەردە ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به‌ هه‌مان شێوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ڕه‌هه‌ندیكی تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌، هه‌روه‌ها پێویستیشمان به‌ ڕاوێژ و ڕا وه‌رگرتن و فه‌رمان ده‌رپێكردن ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رح ده‌كرێته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".

د. ئالان حەمە سەعید گوتیشی: "له‌گه‌ڵ د.ئارام قادر وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی هه‌ردوو لامان ڕێکكه‌وتنمان وایه‌ كه‌ پێشتر وه‌كوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین و دواتر له‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس له‌ چۆنیەتیی و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندنی (2020ـ 2021) بكه‌ین".

زۆرترین بینراو